گوڵ غونچە
گوڵ غونچە یەکەم چرۆی ئەم بەهارەیە کە لە کەناڵی سەحەری کوردیدا دەپشکوێو و بە نیازە بۆ ماوەی کاتژمێریک هەر لە ۲۹ ی ڕەشەمە تاکوو ۵ی خاکەلێوە کاتژمێر ۹ و لە یەکەمەوە بەولاوە کاتژمێر ۱۰ی شەو بە کاتی تاران و ۹ و نیو بە کاتی هەولێر بڵاو دەبێتەوە.
ئەم تایبەتە بەرنامە ۶ ئاڵقەییە داگری گۆشەی زۆرە وەکوو: کورتە شانۆ، گۆرانی و کلیپ، هەڵپەڕکێ، ڕاپۆرتی جەماوەری، گفتوگۆ لەگەڵ میوانی هونەرمەند و هتد.
گوڵ غونچە بە هەوڵ و تێکۆشانی ئەم بەڕێزانە ئامادە کراوە :
دەرهێنان و ئامادە کردن :
ئەسعەد خۆشگۆوار
پێشکەشکارەکان :
یەحیا ئەمینی و خاترە ئەرج
پێشکەشکاری تەنز :
ئەیووب حەسەنی