Sep 22, 2019 08:27 Asia/Tehran
  • 
زەریف: دەسپێکەری شەڕ لە ناوچە کۆتایی پێهێنەری نابێ

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ڕەخنە لە جم و جۆڵی سەربازی و سیاسیی ئەمریکا لە کەنداوی فارس وتی: ئەمریکا دەبێ بزانێ کە دەسپێکەری شەڕ لە ناوچە کۆتایی پێهێنەری نابێ.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئیران؛ "محەممەد جەواد زەریف" کە بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان سەردانی نیۆیۆرکی کردووە ڕۆژی شەممە لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی هەواڵی سی بی ئس؛ وتی: ئەمریکا بە زیاتر کردنی جم و جۆڵی سەربازی و گرتنەبەری هەڵوێستی نادرووستی سیاسی، پاوەجێی و ئاسایشی ڕۆژاوای ئاسیای خستۆتە مەترسییەوە و ناوچەکە بەرەو شەڕ پاڵ پێوە دەنێ.

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ڕەت کردنەوەی بانگەشەی ئاشتیخوازیی ئەمریکا لە ڕۆژاوای ئاسیا وتی: بڕیاردانی نوێی ئەم وڵاتە لە سەر بەڕێ کردنی هێز و کەرەستەی سەربازیی زیاتر بۆ عەرەبستان، پیشاندەری یەک نەگرتنەوەی وتار و کرداری بەرپرسانی کۆشکی سپییە.

زەریف هەوڵی ڕاستینەی  ئەمریکا و عەرەبستان بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی یەمەنی بە یەکێک لە ڕێگاکانی بەهێزتر کردنی ئاشتی لە ڕۆژاوای ئاسیا زانی و وتیشی؛ ئەمریکا و هاوپەیمانە ناوچەییەکانی بە هەڕەشە و گوڕەشە و زەخت و گوشار ناتوانن  بگەنە ئامانجە زێدەخوازانەکانی خۆیان.

سەرپەیڤ

بۆچوونت