Oct 28, 2019 16:05 Asia/Tehran
  • موسەوی : بە کوژرانی بەغدادی ، بیروهزری داعش لە ناو نەچووە

وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە هەواڵی کوژرانی " ئەبوبەکر بەغدادی" سەرکردەی گروپی تیرۆریستی داعش وتی: لەگەڵ کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی ، بیرو هزری داعش لە ناو نەچووە وئەم بیروهزرە زیندوویە.

"دۆناڵد ترامپ " سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی یەکشەممە لە کوژرانی سەرکردەی گروپی تیرۆریستی داعش لە باکووری رۆژئاوای سووریا هەواڵی دا. " سەیید عەباس موسەوی" ڕۆژی دوشەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری سەداوسیما وتی: داعش وئەبو بەکر بەغدادی وئەوانەی کە لە سەرووی گروپە تیرۆریستەکان لە ناوچەدان وبە ڕای خۆیان ، ئەمریکیەکان ئەوانیان بەدی هێناوە ، ڕۆژێک ماوەیان بەسەر دەچێت. موسەوی بە راگەیاندنی ئەمەکە هەرکاتێک کە کۆتایی ماوەی ئەم گروپە تیرۆریستانە بگات، لەناو دەچن ، وتی: داعش وبیروهزری تیرۆریستی ، فیرقە خوازی وتوندڕەوی خوازی ، هەمووکات لە ڕیزی کەرەسە وئامیری وڵاتانێکی وەکوو ئەمریکایە. وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران بە پیداگری لەسەر ئەمەکە داعش گەنجانی خۆڕاگر ، نەتەوە ودەوڵەتەکانی سووریا وعێراق وخەڵکی بەئیمانی ناوچە بە پشتیوانی لوجستیکی کۆماری ئیسلامی ئێران لەناویان بردن ڕایگەیاند : هەرچەند داعش لە لایەن هێزەکانی ناوچەوە توشی شکست بووە ، بەلام بەجێ ماوانیان لە لایەن خۆدی ئەمریکیەکانەوە ڕێکدەخرین هەتا لە ناوچە تاوان ئەنجام بدەن . موسەوی بە ئاماژەدان بە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی: ئەمریکیەکان لە سەروبەندی هەر ڕوداوێک ، وەکوو هەڵبژاردنەکان وتێکەلچوون بە پرس ومەسەلەی ناوخۆیی خۆیان ، وەها هەواڵێک وەکوو کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی دێننە ئاراوە. وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران هەروەها لە سەر پێویستی وشیاری خەڵکی ناوچە لە بەرامبەر پیلانە نوێکانی دوژمنان پیداگری کرد.

سەرپەیڤ

بۆچوونت