نامەی هونەرمەندانی کورد‌و ئێرانی بۆ هونەرمەندانی جیهان
ژمارێک لە هونەرمەندانی کورد‌و هونەرمەندانی دیکەی ئێران سەبارەت بە دوو قەیرانی دژواری ئێستای وڵات نامەیەکیان بڵاو کردەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمەڵێک لە هونەرمەندانی کورد و ئێرانی لە نامەیەکدا بۆ هونەرمەندانی جیهان نووسیویانە: خه‌ڵکی ئێران ئه‌مڕۆکه ڕووبه‌ڕووی دوو قه‌یران بۆته‌وه: قه‌یرانێکی هاوبه‌ش به ناوی "کۆڕۆنا" که ئێوه ده‌یناسن و قه‌یرانی "ئابڵۆقه" که خۆزگه هه‌رگیز نهتاندهناسی.
لەو نامەیەدا هاتووە؛ "بۆ ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ندانی ئێرانی، ئێستا گرنگ ئه‌وه‌یه که بزانین ئێوه - هونه‌رمه‌ندانی جیهان - سه‌باره‌ت به بارودۆخی نه‌خۆشه‌کانی کۆڕۆنا، منداڵان و پیر و په‌ککه‌وته‌کانی توشبوو به‌م نه‌خۆشییه و که‌مبوونه‌وه‌ی پێداویستییه پزیشکییه‌کانی ئێران له‌م قه‌یرانه‌دا، چۆن بیرده‌که‌نه‌وه؟ چی ده‌ڵێن و چی ده‌که‌ن؟"
لە دەقی ئەم نامەیەدا، واژۆی هونەرمەندانی بەرچاوی کورد، لەوانە: کەیهان کەڵهوڕ، هووشەنگ کامکار، ئەردەشیر کامکار، بێهرووز غەریب پوور، سەعید ئاقاخانی، کەیخەسرەو پوورنازری، تەهموورس پوورنازری، سۆهراب پوورنازری، مەهناز ئەفزەلی، کوروش سلێمانی، عەبدولجەبار کاکایی، ئیلهام پاوەنژاد، شادمهێر ڕاستین و هەروەها کۆمەڵێک لە هونەرمەندانی ناوداری ئێرانی لە لقە جۆراوجۆرەکانی هونەری گەیشتووە و واژۆکانیش هەر بەردەوامە.
ئاماژەش دراوە کە هه‌مووان له هه‌ر نه‌ته‌وه و وڵاتێک بین، سه‌ر به نیشتمانێکی بێ‌سنور و ئامانجێک به ناوی "هونه‌ر" و له جیهانێکیشداین به ناوی "که‌لتوور"، و هیچ هێزێک ناتوانێت ئێمه له‌م خاوه‌ندارێتییه بێ بەش بکات . له‌م نیشتمانه هاوبه‌شه خهیاڵاوییهدا، چ ئاسیایی یا ئه‌وروپایی بین، چ ئه‌مه‌ریکی یا ئه‌فریقی بین، خاوه‌نی توانای حاڵییبوونێکی که‌لتووریی، به‌هره‌یه‌کی کاریگه‌ر له‌سه‌ر هزری خه‌ڵکی و توانای شیکردنه‌وه و گوڕانکاریی بارۆدۆخهکانمان هه‌یه. هه‌رچه‌نده ده‌سه‌ڵاته‌کان و سیاسه‌ته‌کان به هۆی دووبه‌ره‌کییه‌کانیان، له نێوان ئێمه‌دا مه‌ودایان بەدی هێناوە .