Sep 07, 2019 17:08 Asia/Tehran
  • ئەحمەد تورک: ئەردۆغان نەیاری هەڵبژاردنی من لە لایەن دەنگدەران بوو

شارەداری پێشووی ماردینی تورکیا کە بە فەرمانی دەوڵەتیی ئەم وڵاتە لە ڕۆژەکانی ئەم دواییە لە پلەی خۆی وە لا نرا وتی: بە هەوڵێکی زۆریر بۆ نەدی هێنانی کۆمەڵگەیەکی چەند دەنگی وبەهێزکردنی دێموکراسی لە تورکیا هەوڵ دەدات.

ئەحمەد تورک ، سیاسەت وانی کوردی تورکیا لە یادداشتی خۆیدا لە ڕۆژنامەی وآسنتۆن پوست نووسیی: ئێستاکە ، کە من ، ئیتر لە پوست وپلەی خۆمدا وەکوو کەسی هەڵبژێردراوی خەڵک حوزورم نیە، وەکوو هەمیشە هەوڵی خۆم ئەدەم  بۆ بەرەڤانی کردن  لە داواکاری خەڵک . ئێمە دەتوانین بە بەهێزکردنی دێموکراسی وپلورالیسم ، ڕووبەڕووی ئەوانە ببینەوە کە ئەم دوو بنەمایە لە تورکیا ڕەد دەکەنەوە. ئەحمەد تورک لە وتاری خۆیدا نووسیی: من لە ٣١ی مارسی ٢٠١٩ لە لایەن خەڵک وەکوو شارەداری شاری ماردینی تورکیا هەڵبژێردرام . بۆ من وزۆرێک لە هاوکاران لە ناو پارتی دێموکراتیکی گەلان هەدەپە ئەم هەڵبژاردنانە هەڵبژاردنێکی ئاسایی نەبوو بەڵکۆ ئێمە لە دووی وەرگرتنەوەی پلە وپوستەکانمانەوە بووین کە زاڵمانە لیمان وەرگیرابوو/ . من بۆ یەکەم جار ، لە ساڵی ٢٠١٤ وەکوو شارەداری ماردین هەڵبژێردرام . بەڵام تەنیا دوو ساڵ لە پێنجساڵ خزمەتەکردنی ،من تێپەڕیبو وکە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ، سەرۆک کۆماری تورکیا دەستی کردە سەرکوت کردنی سیاسەت وانانی کورد وکۆمەڵگەی مەدەنی ونێزیک بە ١٠٠ کەس لە شارەدارانی پارتی دیموکراتیکی گەلانی لە سەر کار لابرد. لە ڕواڵەت دا من ودەیان کەس لە هاوکارەکانم لەبەر تاوانە تیرۆریستیەکان لە بەند کراین بەڵام لە ڕاستی دا بە هۆی  سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکانی دێموکراتێک ، بە دانانی جێگرەوەی غەیرە هەڵبژاردەیی بۆ لەناو بردنی ئیرادەی خەڵک کردەوەتان پیشان دا. ئەوان زمانی کوردیان لە ژیانی ئاسایی خەڵک لا بردووە. ئەحمەد تورک لە درێژەی وتارەکانی خۆیدا نووسیویەتی ئێمە لە تورکیا وەکوو دەیان هەزار کەس لە جەماوەرێک کە بە هەزاران تاوان لە لایەن حکومەتی ژێر ڕێبەرایەتی ئەردۆغان ڕووبە ڕووین، تەنیا کارێک کە کردوومانە نەیارەتی لەگەڵ سیاسەتە بێبەزەییانەکانی ئەردۆغان بووە

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

+-

بۆچوونت