Apr 30, 2019 18:36 Asia/Tehran
  • وشداری  دووبارەی  کۆریای باکووری بە ئەمریکا

جێگری وەزیری دەرەوەی کوریای باکوور وشداری بە ئەمریکا دا ئەگەر بێتوو درێژە بە کارشکێنیەکانی خۆی نەدات وتووێژە ناڤۆکیەکانی نوێان دوو وڵات بە ئاکام ناگات

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  هەواڵدەری  فەرمی کوریای  باکووری  چو سون خویی   ڕۆژی  سێشەمە  ڕایگەیاند کیم جونگ ئون  ڕێبەری  کوریای باکووری  بۆ چەکداماڵینی  ناڤوکی  لە شێوە دوورگەی  کوریا  نەگئڕاوە  بەڵام  ئەو بەڵێنە  تا هەتایی  نیە  و  پەیوەندی بە  ڕەفتاری  ئەمریکاوە هەیە .  جێگری  وەزیری  دەرەوەی کوریایی  باکووری  وتیشی کردەوەی  هەنووکەیی  ئەمریکا  لەمپەرێکی جیدی لە سەر ڕێگای بە ئاکام گەیشتنی وتووێژەکانە  کیون جونگ گون  بەڕێوەبەری کاروباری  ئەمریکای  وەزارەتی دەرەوەی کوریای باکووری  ئەم دواییە  مایک پومپێئو وەزیری دەرەوەی  ئەمریکای  بە بەرپرسی  بشێوی  وتووێژە  ناڤۆکیەکانی  ئەمریکا  و کوریای باکووری  زانی  و  ڕایگەیاند بوو   ئەو وڵاتە  یئدی  لە  وتووێژگەلێکدا کە  پومپیێو بەشداری بێت  بەشداری ناکات . دووهەمین دانیشتنی دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کوماری ئەمریکا و کیم جونگ   ئون  ڕێبەری  کوریای باکووری  لە 27 و 28  فێڤریەی ڕابردوو لە هانۆی پێتەختی   ڤیەتنام  بەڕێوە چوو و بێ  ئاکام کۆتایی پێی هات .

سەرپەیڤ

بۆچوونت