• لێکدانەوەی ئەرێنیی یەکیەتی ئوروپا لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی لە عێراق

یەکیەتی ئوروپا لە بەیاننامەیەکدا بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی لە عێراقی بە هەنگاوێکی ئەرێنی و روو لەپێشەوە بۆ بنیاتنانی دیموکراسی لەو وڵاتەدا پێناسە کرد .

بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، یەکیەتی ئوروپا رۆژی یەکشەممە لەم بەیاننامەیەدا ، بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی وەک یەکەم هەڵبژاردن دوای سەرکەوتن بەسەر رێکخراوی تیرۆریستیی داعش ناوبرد و بە هۆکاری سەقامی درێژماوە  لەم وڵاتەی پێناسە کرد .

یەکیەتی ئوروپا لە بەیانامەکەی دا وێڕای پێداگری لەسەر پەرەی پێوەندیی دوو قۆڵی لە گەڵ عێراق رایگەیاند ، گەلی عێراق هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی بە پێی دەستووری ئەم وڵاتە بەڕێوەبرد .

سەرپەیڤ

ئادار 14, 2018 13:54 Asia/Tehran
بۆچوونت