چوونەسەری ژوماری شەهیدانی غەززە بۆ ٧٣ هەزار و ٣٩١ کەس
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i446022-چوونەسەری_ژوماری_شەهیدانی_غەززە_بۆ_٧٣_هەزار_و_٣٩١_کەس
وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاند؛ بە شەهیدبوونی دوو کەس و برینداربوونی چواردە کەس لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو لە غەززە، کۆی ژوماری شەهیدان گەیشتووەتە ٧٣هەزار و ٣٩١ کەس و ژوماری بریندارانیش گەیشتووەتە ١٧٤هەزار و ٢٨٠ کەس.
(last modified 2026-08-15T14:31:54+00:00 )
ئاب 15, 2026 18:46 Asia/Tehran
  • چوونەسەری ژوماری شەهیدانی غەززە بۆ ٧٣ هەزار و ٣٩١ کەس

وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاند؛ بە شەهیدبوونی دوو کەس و برینداربوونی چواردە کەس لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو لە غەززە، کۆی ژوماری شەهیدان گەیشتووەتە ٧٣هەزار و ٣٩١ کەس و ژوماری بریندارانیش گەیشتووەتە ١٧٤هەزار و ٢٨٠ کەس.

وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاند: لە چل و هەشت کاتژمێری رابردوو، دوو شەهید و چواردە بریندار گوێزراونەتەوە نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە.

لەکاتی ڕاگەیێندرانی ئاگربڕ، ژوماری شەهیدان بۆ هەزار و ٢٦٢ کەس و ژوماری بریندارانیش گەیشتووەتە چوارهەزار و ١٦٨ کەس.

لە دەسپێکی دەسدرێژکاریی رژیمی زایۆنیستی لە حەوتی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣وە، کۆی شەهیدان گەیشتووەتە ٧٣هەزار و ٣٩١ کەس و ژوماری بریندارانیش گەیشتووەتە ١٧٤ هەزار و ٢٨٠ کەس.