Sep 09, 2019 08:10 Asia/Tehran
  • پاکتاوکرانی بیست گوند لە ئۆپراسیۆنی هێزەکانی حەشدی شەعبی

هێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق ڕۆژی یەکشەممە لە ڕەوتی ئۆپراسیۆنێکدا لە پارێزگای دیالەی ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە، بیست گوندیان لە بوونی دەست و پێوەندەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش ڕاماڵی.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم، (تالیب ئەلموسەوی) لە فەرماندەرانی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی لە پارێزگای دیالە ڕایگەیاند: ئەم ئۆپراسیۆنە بە پاڵپشتی فڕۆکەشەڕکەرەکانی سوپای ئەم وڵاتە ئەنجامی گرتووە.

سەرباری تێکشکێندرانی تاقمی تیرۆریبستی داعش لە عێراق هێشتا کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتەدا خۆیانیان حەشار داوەو بەشێوەیەکی پرژوبڵاو کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن.

بۆچوونت