راگەیێندرانی فەرمیی کۆتایی ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانیی ئەمریکا لە عێراق
پێنتاگۆن بەفەرمی رایگەیاند کە ئەرک و فەرمانبەرێتی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەسەرکردایەتی ئەمریکا لە عێراق کۆتایی پێهاتووە.
بەپێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی جەنگی ئەمریکا، ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە "ئیرادەی پتەو" لە عێراق کۆتایی پێهاتووەو بەرپرسیارەتیی دابینی ئاسایشی ئەو وڵاتە سپێردراوەتەدەست هێزە عێراقییەکان. هاوکات، حکومەتی عێراق ڕایگەیاندووە، هێزە ئەمریکییەکان دوابنکەو پێگەکانیان لەو وڵاتەدا بۆ نموونە، عەین ئەسەد جێهێشتووە. ئەو گۆڕانکارییە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی بەغداو واشنگتۆن لە سیپتەمبەری ٢٠٢٦ ئەنجامی گرت؛ ڕێککەوتنێک کە کۆتایی ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانی لە عێڕاقی پێش بینی کردبوو.
خەڵکی عێراق، بەبۆنەی چوونەدەری هێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکەیان، لە سەرشەقامەکان و لەنزیک ئیدارەی میدیای هێزەکانی حەشدی شەعبی، ئاهەنگیان گێڕاو شادمانیان دەربڕی.