Sep 09, 2019 18:08 Asia/Tehran
  • وەزیری نەوتی عێراق : وتووێژی بەغدا وهەولێر لە مەڕ بەرهەم هێنان وهەناردەکردنی نەوت گەیشتووەتە قۆناخی پێشکەوتە

وەزیری نەوتی عێراق پیداگری کرد کە وتووێژی جیددی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە پێوەندی لەگەڵ ڕێکخستنی بەرهەم هێنان وهەناردە کردنی نەوتی هەرێم وهاوئاهەنگی لەگەڵ دەوڵەتی فیدراڵ گەیشتووەتە قۆناخی پێشکەوتوو.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، " سامیر ئەلغەزبان" وەزیری نەوت وکانزای سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کاروباری وزە بە دەرکردنی بەیان نامەیەک پاش سەفەر بۆ ئیمارات بۆ بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی لێژنەی وەزاڕەتی پیداچوونەوە بەسەر ڕێککەوتنی نێوان ئەندامانی ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت ئۆپەیک ووڵاتانی تری بەرهەم هێنەریش پەیمانی ئەم ڕێکخراوەیە بۆ کەم کرانی بەرهەم هێنانی نەوت لە کۆتایی حەوتەی داهاتوو، وتی کە وڵاتەکەی پێبەندی ئەم ڕێککەوتنەیە وبە زوویی جێ بەجێ دەکات. لە بەیان نامەی غەزبان لەم بارەوە هاتووە: کۆی بەرهەم هێنانی نەوتی عێراق لە ماوەی ڕۆژەکانی داهاتوو کەمتر لە ڕادەی بەرهەم هێنانی لە مانگەکانی ڕابردوو دەبێت. وەزیری نەوتی عێراق لە پێوەندی لەگەڵ ناکۆکیەکانی نەوتی دەوڵەتی فیدراڵی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستانیش پیداگری کرد: وتووێژی جیددی نێوان دەوڵەتی فیدراڵ ودەوڵەتی هەرێم لەمەڕ ڕێکخستنی بەرهەم هێنان وهەناردەکردنی نەوت لە هەرێم بە هاوئاهەنگی دەوڵەتی فیدراڵ لە ئارادایە وگەیشتووەتە واری پێشکەوتن. ئەلغەزبان وێڕای دەربڕینی هیواداری سەبارەت بەمەکە بەغدا وهەولێر دەستیان ڕابگات بە سیاسەت وگەڵاڵە یەک لایەنەکان لە مەڕ نەوت وتی: دەبێ کۆمپانیای بازاڕدۆزینەوەی نەوتی عێراق سومو دەوری باشی لە پێوەندی لەگەڵ ڕەوتی ڕێکخستنی هەناردەکردن دا هەبێت بە جۆرێک کە ببێتە هۆی پەرەی داهاتەکانی ماڵیی.

بۆچوونت