سەرۆکی پەرلەمانی عێراق باسی گەڵاڵەیەکی نیشتیمانیی کرد بۆ چارەسەریی قەیرانی ئەم وڵاتە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i371574-سەرۆکی_پەرلەمانی_عێراق_باسی_گەڵاڵەیەکی_نیشتیمانیی_کرد_بۆ_چارەسەریی_قەیرانی_ئەم_وڵاتە
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەی دوێنێ دا ڕایگەیاند کە گەڵاڵەیەکی نیشتیمانیی بۆ چارەسەریی قەیرانی ئێستاو تاوتوێ کردنی داخوازیی ناڕەزایان ئاراستە دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 10, 2019 09:56 Asia/Tehran
  • سەرۆکی پەرلەمانی عێراق باسی گەڵاڵەیەکی نیشتیمانیی کرد بۆ چارەسەریی قەیرانی ئەم وڵاتە

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەی دوێنێ دا ڕایگەیاند کە گەڵاڵەیەکی نیشتیمانیی بۆ چارەسەریی قەیرانی ئێستاو تاوتوێ کردنی داخوازیی ناڕەزایان ئاراستە دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا) بەگێڕانەوە لە کەناڵس سکای نیوز، موحەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەی ڕۆژی شەممەی ئەم پەرلەمانە داوای لە دەوڵەت کرد کە ھەرچی خێراتر پرۆژەیاسای بوجە ڕەوانەی پەرلەمان بکات.

ناوبراو وتیشی: ئێمە بە توندی دژی توندوتیژی بەکارھێنانین دژی خۆپیشاندەران.

حەلبوسی وتیشی: ئێمە گەڵاڵەیەکی نیشتیمانیی بۆ چارەسەریی قەیرانی ئێستاو تاوتوێ کردنی داخوازیی ناڕەزایان ئاراستە دەکەین. ئەم گەڵاڵە نیشتیمانییە ھەر سێ ھێزەکەی عێراق، کەسایەتییە ئاکادیمیاییەکان، مەرجەعە ئایینییەکان و تاقمە کۆمەڵایەتی و مەدەنییەکان بۆ چارەسەریی گرفت و لێکدانەوەی داخوازییەکانی خەڵک و بەجێ ھێنانی ئەرک و بەرپرسایەتییەکان و بە بەشداریی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و لەسەر بنەمای خشتەیەکی زەمەنیی دیاریکراو کۆ دەکاتەوە.

خولی تازەی ناڕەزامەندییەکانی جەماوەری عێراق لە ٢٥ی ئۆکتۆبەرەوە لە زۆربەی شارەکانی عێراق لەوانە بەغدا ھەروا بەردەوامە. جەماوەری عێراق داوای خەباتی دژی گەندەڵی و ئەنجام گرتنی چاکسازی دەکەن بە مەبەستی باشتر بوونی ڕەوشتی گوزەرانیان.