٣٠ کوژراو و بریندار بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە هێڵی گازی هێزگەی کارەبای بەسرە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i448294-٣٠_کوژراو_و_بریندار_بە_هۆی_ئاگرکەوتنەوە_لە_هێڵی_گازی_هێزگەی_کارەبای_بەسرە
تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوە لە هێزگەی کارەبای بەسرە لە عێراق ٣٠ کوژراو و برینداری لێ کەوتەوە.
(last modified 2026-11-21T18:04:58+00:00 )
تشرینی دووه‌م 21, 2026 15:33 Asia/Tehran
  • ٣٠ کوژراو و بریندار بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە هێڵی گازی هێزگەی کارەبای بەسرە

تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوە لە هێزگەی کارەبای بەسرە لە عێراق ٣٠ کوژراو و برینداری لێ کەوتەوە.

 

سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ بە هۆی تەقینەوەیەک لە هێڵی گازی هێزگەی کارەبای الهارثە لە پارێزگای بەسرەی عێراق، ئاگرێکی بەربڵاو ئەم هێزگەیەی داگرت.وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند لەم ڕووداوەدا لانیکەم دوو کەس گیانیان لە دەست داوە و ٢٨ کەسی دیکەش بریندار بوون. تەوژمی تەقینەوەکە ئەوەندە زۆر بووە کە زیانی گەیاندووە بە دەیان باڵەخانەی نیشتەجێبوون و ئۆتۆمبیلی شەخسی لە دەوروبەری هێزگەکەدا.