ئادار 22, 2020 11:45 Asia/Tehran
  • ڕۆژی جیهانیی ئاو

سرووشت بۆ ئاو دروشمی ڕۆژی جیهانیی ئاو لە ساڵی 2020 دا

ئاو، کەرەستەیەکی پاکە  وبەرەکەت دێنێ  . ئاو لە دەسڕەشی هەموان دایە و لە ئاسمانەوە بۆ مرۆڤ  هاتووە . ئەمڕۆ ڕۆژی ڕێزگرتن لە ئاوە لە سەرانسەری جیهان دا  .

ئەو  هەڵگری هەموو هێزەکان و مزگێنی دەری هەموو پێشکەوتنەکانە  .

گرینگایەتی ئاو لە بەدی هاتن و ژیان  لە کەس  شاراوە نییە و ڕابردووەکانی ئێمەش  لە گرینگایەتی ئاو تێگەیشتوون و بە پیرۆزی دەزانن  .

لەسەرەتای نیوەی دووەمی  سەدەی بیستەم دا ، هێدی هێدی بە زۆر بوونی حەشیمەتی جیهان، زەوین دەستی پێکرد بە گەرم بوونەوە  و بە پەرەسەندنی کەرەستەی پیسکەر لەلایەک و پەرەی   موتاڵای نێونەتەوەیی لەلایەکی ترەوە، پرسی ئاو   کەوتە بەر سەرنجی حیهان  هەتا  ئەمڕۆ کە قەیرانی ئاو کە قەیرانی کشت و کاڵ  و خۆراکی بە دواوە دەبێت، بووەتە یەکێک لە پرسەکانی گرینگی  جیهانی .

گەرچی زۆرتر لە سەتی حەفتای  گۆی  زەوین  ئاوە  بەڵام تەنیا سەتی دووی  ئاوی شیرین و خواردنە  و هەر ئەم ئاستەش  بەشێوەیەکی  دادگەرانە  دابەش دەکرێت .

هەرلەبەر ئەمەش  بیست و دووی مارس لە لایەن نەتەوەیەکگرتووەکان  وەک ڕۆژی جیهانی ئاو کە ڕێکەوتە لەگەڵ  دووهەمی خاکەلێوە ، ناودێر کراوە.

ڕۆژی  جیهانیی ئاو ، یەکەم حار لە ساڵی 1992  زایینی لە شاری ریۆدۆژانیرۆی وڵاتی برازیل  خرایە بەرباس .

هەر ساڵ بۆ ئەم ڕۆژە، دروشمێکی  تایبەت لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکان  هەڵدەبژێردرێت.

دروشمی ڕۆژی جیهانی  ئاو ئەمساڵ  سرووشت بۆ ئاوە  .

ئەم دروشمە   لەسەر ئەم  پرسە  پێداگری دەکات کە ئێمە چۆن دەتوانین لە سرووشت بۆ زاڵ بوون بەسەر گرفتی ئاویی سەدەی بیست و یەک ، کەڵک وەرگرین.

هەشتەمین  کوبوونەوەی  ئەنجومەنی جیهانیی ئاو، ئێستا لە شاری برازیلیا  خەریکە بەڕێوە دەچێت  و نیزیکەی  بیست هەزار کەس لە 150  وڵاتی جیهان لەم کۆبوونەوەیە  بەشدارییان کردووە.

سەرپەیڤ

بۆچوونت