چاوپێکەوتنی پزیشکیان لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆک وەزیرانی پاکستان لە تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i448106-چاوپێکەوتنی_پزیشکیان_لەگەڵ_سەرۆک_کۆماری_عێراق_و_سەرۆک_وەزیرانی_پاکستان_لە_تورکیا
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گۆڕانکاریی کەش وهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان لە تورکیا، چاوی کەوت بە سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆک وەزیرانی پاکستان.
(last modified 2026-11-11T16:22:54+00:00 )
تشرینی دووه‌م 11, 2026 19:44 Asia/Tehran
  • چاوپێکەوتنی پزیشکیان لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆک وەزیرانی پاکستان لە تورکیا

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گۆڕانکاریی کەش وهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان لە تورکیا، چاوی کەوت بە سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆک وەزیرانی پاکستان.

 

مەسعوود پزیشکیان سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەراوێزی سی و یەکەمین کۆبوونەوەکانی جڤینی گۆڕانکاریی کەش و هەوای نەتەوە یەکگرتووەکان ناسراو بە کاپ سی و یەک لە تورکیا، چاوی کەوت بە نزار ئامێدی سەرۆک کۆماری عێڕاق. لەو دیدارەدا، دوولایەن وێڕای تاووتوێی پەیوەندیی دوولایەنە، جەختیان کرد لەسەر پێویستیی بەهێزکرانی هاریکاریی سازندە، پەرەی هاوکارییە هاوبەشەکان و سوودوەرگرتن لە تواناکانی یەکتر لە بوارە جیاجیاکاندا. سەرۆک کۆمار هەروەها لەگەڵ شەهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستان دیدار و وتووێژی کرد. دوولایەن وێڕای لێکدانەوەی پرۆسەی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی دوو وڵات، جەختیان کردەوە لە، پێویستیی بەهێزکرانی هاوکارییە ناوچەییەکان، پەرەپێدانی هاریکاریی تیجاری و ئابووری و پەرەی هاواهەنگییەکان لەئاراستەی چەسپاندنی سەقام، ئاسایش و بەرژەوەندیی هاوبەشدا.