Oct 12, 2019 14:05 Asia/Tehran
  • کەیهان کەلهوڕ کۆنسێرتەکەی ئەستەنبۆڵی هەڵوەشاندەوە

کەیهان کەلهوڕ ژەنیاری بەناوبانگی خەڵکی کرماشان کە لە لەندەن کۆنسێرتی هەبوو ڕایگەیاند کە کۆنسێرتەکەی کە بڕیار بوو لە ئەستەنبۆڵ بەڕێوەی ببات، هەڵوەشاندووەتەوە.

بە پێی  ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەیهان کەلهوڕ کە بڕیار بوو بە زوویی لە شاری ئەستەنبۆڵ کۆنسێرتێک بەڕێوە ببات، بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردی سووریا هەڵیوەشاندەوە.

ناوبراو لە کۆنسێرتەکەی لە لەندەن وتی: بڕیار بوو لە ئەستەنبۆڵی تورکیا کۆنسێرتێک بەڕێوە ببەم بەڵام ئەوە بە نیشانی ڕێز بۆ برا و خوشکە کوردەکانم هەڵدەوەشێنمەوە.

کەیهان کەلهوڕ وتیشی: دوایین ئاهەنگم کە لە ئەم کۆنسێرتە بەڕێوەی دەبەم بۆ منداڵە کوردەکان دەیخوێنم و هیوادارم ڕۆژێک لە جیهانێکدا ژیان بکەم کە هەواڵێک لە شەڕ نەبێت و منداڵان لە شوێنێکی ئارام بنوون.

بۆچوونت