تێکشکێندرانی درۆنێکی پێشکەوتەی ئێم کیو وان لەلایەن سپای پاسدارانەوە
ئهیلوول 14, 2026 15:21 Asia/Tehran
سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند؛ درۆنێکی پێشکەوتەی ئێم کیو وان لەسەر ئاسمانی گەرووی هورمز تێکشکێندرا.
سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە راگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە درۆنێکی پێشکەوتەی جۆری ئێم کیو وان لەلایەن سیستەمی نوێی بەرگریی پێشکەوتەی هێزی ئاسمانیی سپاو لەژێر چاودێریی تۆڕی یەکپارچەی بەرگریی ئاسمانیی ئێران لەسەر ئاسمانی گەرووی هورمز، تێکشکێندرا. بەرلەوە، هێزی دەریایی سپای پاسداران ١٩ی خەرمانان(١٠ی ئەیلول) لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاندبوو: کەشتییەکی بێ سەرنشینی دوژمن بە ژومارە پێنج هەزار و هەشت سەد و سی و هەشت و لەجۆری "سیل درۆن"ی لە دەروازەی گەرووی ستراتژیکی هورمز، کردۆتەئامانج.