تاوانکارییەکانی رژیمی زایۆنیستی لە غەززەو لوبنان هەروا درێژەی هەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i446756-تاوانکارییەکانی_رژیمی_زایۆنیستی_لە_غەززەو_لوبنان_هەروا_درێژەی_هەیە
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە رایگەیاند؛ لە کاتی دەسپێبوونی شەڕ دژی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣وە تاکوو ئێستا، ژوماری شەهیدانی کەرتی غەرزە گەیشتووەتە ٧٣هەزار و ٧٨٦ کەس و ژوماری بریندارانیش ١٧٤هەزار و ٧٧١ کەس.
(last modified 2026-09-14T15:19:31+00:00 )
ئه‌یلوول 14, 2026 16:21 Asia/Tehran
  •  تاوانکارییەکانی رژیمی زایۆنیستی لە غەززەو لوبنان هەروا درێژەی هەیە

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە رایگەیاند؛ لە کاتی دەسپێبوونی شەڕ دژی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣وە تاکوو ئێستا، ژوماری شەهیدانی کەرتی غەرزە گەیشتووەتە ٧٣هەزار و ٧٨٦ کەس و ژوماری بریندارانیش ١٧٤هەزار و ٧٧١ کەس.

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە رایگەیاند کە لەئەنجامی پەلامارەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی غەززە، دوو فەلەستینی شەهید و ٢٥کەسیش بریندار بوون، بەم چەشنە ژوماری شەهیدانی پەلامارەکانی رژیمی زایۆنیستی لەماوەی نزیک بە سێ ساڵی ڕابردوو، بۆ ٧٣هەزار و ٧٨٦ کەس زیادی کردووە. دوای دەسدرێژییەکانی رژیمی زایۆنیستی، لە ١١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥ـەوە تاکوو ئێستا هەزار و ٣٧٢ فەلەستینی شەهیدو ٤هەزار و ٦٥٩ کەسیش بریندار بوون. جگە لە بوونەقوربانی و گیان لەدەستدانی فەلەستینیان کە زۆربەیان ژن و منداڵن، رژیمی زایۆنیستی نزیک بە سەتی ٩٠ی ژێرخانە ناسەربازییەکانی کەرتی غەززەی وێران کردووە. ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش تێچووی بنیات نانەوەی ئەو ناوچەی بەنزیک ٧٠ ملیار دۆلار مەزەندە کردووە.
محەممەد ئەبوو عەفش، بەڕێوەبەری کۆمەڵەی فریاکەوتنی پزیشکی غەززە جەختی کرد؛ نەخۆشخانە مەزنەکانی غەززە لە باشترین حاڵەتدا تەنیا بە نزیک سەتی ٢٠ پتانسێلی پێش شەڕ چالاکیی دەکەن، چونکە کەرت و دامەزراوەی زۆر وێڕان بوون و کەمیی بەرچاوی کەرەستە پزشکییەکان، دەواو دەرمان و هێزی مرۆیی هەروا بەردەوامە. وتیشی؛ ناوەندە دەرمانی و نەخۆشخانە جەماوەری و تایبەتییەکان، دەوری سەرەکی دەبینن لە پاڵپشتیکردنی نەخۆشخانە حکوومییەکان و رۆژانە هەزارن نەخۆش وەردەگرن و راژەکاریی پسپۆری و نەشتەرگەریی ئەنجام دەدەن. بەڕێوەبەری کۆمەڵەی فریاگوزاریی پزیشکیی غەززە هۆشداریی دا، وەستانی چالاکیی هەر ناوەندێکی دەرمانیی دیکە، گوشار لەسەر نەخۆشخانە حکومییەکان زیاد دەکاو دەبێتەهۆی دواکەوتنی نەشتەرگەریی و ڕاژەکارییە پزشکییەکانی دیکەی نەخۆشەکان. ناوبراو هەروەها رایگەیاند؛ قەیرانی سووتەمەنی، جێی مەترسییە بۆسەر چالاکیی ژەنەراتۆرەکان، کەرەستەو کەلوپەلی پزیشکی، تاقیگەکان، ساردکەرەوەکانی ڕاگرتنی دەرمان و ڤەکسین و هەروەها ژوورەکانی نەشتەرگەریی و بەشە سەرەکییەکانی ناوەندە دەرمانییەکان. ئەبوو عەفش داوای لە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی و دەم و دەزگە نێودەوڵەتییەکان کرد، سووتەمەنی بۆ هەموو ناوەندە دەرمانییەکان دەستەبەر بکەن کە دەتوانن راژەکارییەکان لە کەرتی غەززە بخەنەڕوو.
پەلامارەکانی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر ناوچەکانی باشووری لوبنانیش بەردەوامەو سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ناوچەکانی نەبەتییە فەوقا و کەفەر تەبنیتی بۆردومان کردو شارۆچکەی زوتەر شەرقیشی تۆپباران کرد. فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی زایۆنیستی هەروەها بەرزاییەکانی عەلی تاهیر لە گردووپەڕی نەبەتییە فەوقایان بۆرددومان کرد.