تشرینی یه‌که‌م 22, 2020 15:40 Asia/Tehran
  • فێستیڤاڵی هەنارو پاییزی هەڵەبجە

بڕیارە لەپارێزگای هەڵەبجەی ھەرێمی کوردستان بۆ ماوەی سێ رۆژ فێستیڤاڵی «هەنارو پاییزی هەڵەبجە» بۆ کارو بەرهەمە خۆماڵییەکان ساز بکرێت و جوتیاران و خاوەن کارانی ناوچەکەش بەرهەمەکانیان نمایش بکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان ، بڕیارە رۆژانی ٢٩و ٣٠و ٣١ی ئەم مانگە لەپارکی یاریی شاری «هەڵەبجە» فێستیڤاڵی «هەنارو پاییزی هەڵەبجە» بۆ کارو بەرهەمە خۆماڵییەکان، بەئامادەبوونی «بێگەرد تاڵەبانی» وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی هەڵەبجەو تۆڕی رێکخراوەکان بەڕێوەبچێت.

فێستیڤاڵەکە بۆ کارو بەرهەمە خۆماڵییەکان لە سەعات ١٠ی پێشنیوەڕۆی رۆژی ٢٩ی ئۆکتۆبەر دەکرێتەوەو ماوەی سێ رۆژ بە پابەندبوون بەرێنماییە تەندروستییەکان بەردەوام دەبێت.

لەفێستڤاڵەکەدا، بڕیارە جوتیاران و خاوەن کارانی بەرهەمی خۆماڵەی بەرهەمەکانیانی تێدا نمایش بکەن.

سەرپەیڤ

بۆچوونت