پێشانگای منداڵانی میناب لە بەردەم بنکەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا لە ژێنێڤ
پێشانگای منداڵانی میناب بە هەوڵ و تێکۆشانی دوو چالاکی مەدەنی ئێرانی دانیشتووی ژەنێف، لە بەردەم بنکەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا لەم شارە بەرپاکرا.
ئەم پێشانگەیە لە ڕۆژی شەممەوە لە مەیدانی نەتەوەکان، ڕووبەڕووی دەرگای چوونە ناوەوەی بینای سەرەکیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژێنێڤ دانراوە و تا ڕۆژی سێشەممە 31ی خەرمانان کراوەیە. لەم پێشانگەیەدا وێنەگەلێک لە ڕەهەندەکانی ئەم کارەساتە مرۆییە و نیگارەکانی منداڵانی شەهیدی میناب، هەروەها چەند جانتایەکی قوتابخانە و ڕادەیەک کەلوپەلی بەجێماوی خوێندکارانی شەهید دەخرێتە بەرچاوی دیپلۆماتەکان، فەرمانبەرانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، شاروومەندانی سویسی و هەروەها گەشتیاران. ئامانج لە دانانی ئەم پێشانگەیە، گەیاندنی دەنگی مەزڵوومییەتی منداڵان و خەڵکی غەزە بە بیروڕای گشتی و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و نیشاندانی ناڕەزایەتی بووە بەرامبەر بە بێدەنگی و کەمتەرخەمیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەهەمبەر کوشتاری خەڵکی مەدەنی لە کاتی دەستدرێژیکرانە سەر خاکی ئێران.