Oct 22, 2019 17:41 Asia/Tehran
  • نازم دەباغ : هەڵوێستی   هەرێمی  کوردستان لە حاند پرسی کوردەکان  لە چوار چێوەی  یاساکانی  ئێراقە

نوێنەری هەرێمی کوردستانی ئێراق لە ئێران وتی : هەرێمی کوردستان ، دەوڵەتێک لە چوارچێوەی یاساکانی وڵاتی ئێراقە هەر بەو بۆنەوە ناتوانێ بە دەر لە سیاسەتی دەرەکی و سیاسەتی بەرگری کە دەڵوەتی ئێراق دایناوە کارێک بکات و د ەبێ پێبەند بە یاساکان بێت .

 نازم  دەباغ  نێونەری  هەرێمی  کودستانی  ئێراقیش  لە  ئ ێران  لە وتووێژ  لە گەڵ کورد پرێس  وێڕای  وڵامدانەوە بەو  پرسیارە  کە   هێندێک  کەس ، کاردانەوەی  پەرلەمان  و دەوڵەتی  هەرێم سەبارەت بە  پەلاماری  تورکیا بۆ سەر باکووری  سووریا  بە  تەواو   نازانن  وتیشی :  دەوڵەتی  هەرێم  نوێنەری  بەرژەوەندیەکانی   ئەمڕۆ  و داهاتووی  گەلی کورد  لە چوارچێوەی   دەستووری  ئێراقە  بۆ یە  ناتوانێ    بە پێی هەستەوە  بڕیار  بدات   بەڵکوو  هەوڵ  ئەدات بە  ئیستراتژی  باش  پەیوەندیەکانی خۆی   لە گەڵ  وڵاتانی  ناوچە  بپارێزێت  و بەرگری  لە بەرژەوەندی  کوردان  بکات . ناوبراو  وتیشی  هەرێمی  کوردستان  جوگرافیای  تەواوی  نیە و هەر بەو  بۆنەوە  ناتوانێ  لە چوارچێوەی  یاسایی  خۆی لە نێوان چوار وڵاتی  ناوچە  بڕواتە دەر  بەڵام  گەلی  هەرێمی کوردستان  بۆ نیشان دانی  هەستەکانیان  ئازادن. ناوبراو  وتیشی  :  دەوڵەتی  هەرێمی  کوردستان  دەوڵەتێک  لە چوارچێوەی  یاساکان  و حکومەتی  ناوخۆی ئێراقە  هەر بەو بۆنەوە  ناتوانێ  بە دەر  لە  سیاسەتی  دەروەیی  و سیاسەتی  بەرگری  کە  دەوڵەتی  ئێراق  دایناوە  هەنگاو  هەلبگرێت .

بۆچوونت