کانونی دوھەم 18, 2020 11:45 Asia/Tehran
  • تەرمی 21  پەناخوازی کورد لە یۆنانەوە دەهێنرێنەوە هەرێم

بەرپرسی رێکخراوی کاروباری پەناخوازان و ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند تەرمی 21 پەناخوازی کوردی هەرێم کە لە رووداوی وەرگەڕانی بەلەمی پەناخوازان لە لێوارەکانی دورگەی پاکسوسی یۆنان گیانی خۆیان لە دەسدا ، دەگەڕێنرێنەوە هەرێم .

بە پێی راپۆرتی کوردپرێس ، سێشەممەی حەوتەی رابردوو ئاری جەلال  بەرپرسی سەرۆکی رێکخراوی پەناخوازان و ئاوارەکانی هەرێم ، لە دیمانەیەکدا لە گەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنیی رووداو رایگەیاند کە سەر لە بەیانیی شەممە 11 ژانیڤەری بەلەمێک هەڵگری 50 پەناخواز لە نزیک لێوارەکانی دورگەی پاکسوسی یۆنان وەرگەڕاوە و زۆرێک لە سەرنشینەکانی گیانی خویان لە دەسداوە .

هەفتەی رابردوو لەدەریاچەی ئیجە و لەرێگەی چوون بۆ هەندەران بەلەمێکی کۆچەران ژێرئاو کەوت‌و بەهۆیەوە چەندین کەس بوونە قوربانی، کە ژمارەیەک لەو کۆچەرانە خەڵکی هەرێمی کوردستان بوون.

 

بۆچوونت