ئادار 23, 2020 16:35 Asia/Tehran
  • نۆ کەسی تووشبوو بە کۆرۆنا لە سلێمانی چاکبوونەوە

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاشکرای کرد، نۆ کەسی تووشبوو بە کۆرۆنا لە سلێمانی چاکبوونەوەو رەوانەی ماڵەکانیان دەکرێنەوە.

د. سەباح ھەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: " 9 هاووڵاتی توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی چاکبوونەوە و دەگەڕێنەوە ماڵەکانی خۆیان".

لە دوایین راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی ئاماژە بەوەکراوە، کە پێشتر 13 حاڵەتی دیکەی چاکبوونەوە لە ھەرێمی کوردستانی عێراق تۆمار کراوە.

تائێستا کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان 76 تووشبووە، لەنێویاندا کەسێک مردووە. 

بۆچوونت