ئەرتەشی سوریا گەیشتە خان شەیخون
ئاب 19, 2019 13:07 Asia/Tehran
ئەرتەشی سوریا بە درێژەدان بە پێشڕەویەکانی خۆی لە باشووری پارێزگەی ئیدلب ، شەوی رابروو توانی دوای گەمارۆی شاری خان شەیخوون و دەرپەڕاندنی تیرۆریستان، دوای 5 ساڵ بگاتە ئەم شارە .
بە پێی راپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی مەیادین ، ئەرتەشی سوریا ، هێڵی یارمەتی گەیاندنی تیرۆریستان بە خان شەیخوونی پچڕاند .
هێزە کانی ئەرتەشی سوریا پێشتریش لە تەوەری باشووری پارێزگەی ئیدلبەوە بەرەو شارۆچکەی مەدایا جوڵەیان کردو توانیان مەزرا و بەرزاییەکانی دەوروبەری خان شەیخوون ئازاد بکەن و بەم جۆرە تیرۆریستان لەم ناوچە زۆر گرنگەدا گەمارۆ بدەن.
خان شەیخوون ئاڵقەی پێوەندیی تەوەرەکانی رۆژهەڵاتی و رۆژاوایی و باکووری ئیدلبە و ئازاد کرانی وەک هەنگاوی یەکەمی کرانەوەی رێگای حەڵەب ( ناوەندی ئابووری سوریا ) یە .