کانونی یه‌که‌م 03, 2019 18:22 Asia/Tehran
  • ڕفێندرانی ژمارێک گەنجی کوردی سووری لە سەرێکانی

ترۆریستانی سەربە سوپای تورکیا ژمارێک گەنجی ئاوایی"قاتوف"ی شاری سەرێکانی لەپارێزگای حەسەکە لەباکوری ڕۆژهەڵاتی سوریایان ڕفاند.

بەپێی ڕاپۆری رۆژی سێ شەممەی ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، ترۆریستان هەروەها ژمارێک ماڵیان لە قاتوف تاڵان کرد.

لەهەمان کاتدا، دەس وپێوەندیەکانی سەر بە تورکیا، شوێنەوارە کەوناراییەکانی "قەڵای نەبی هوری"ی شاری عەفرین لەپارێزگای حەڵەبیان دزی.

ناوچەی نەبی هوری لەباکوری رۆژاوای سوریا لەمەودای سی کیلۆمەتریی شاری سنوریی عەفرین هەڵکەوتووە.

سەربازانی تورکیاش لە گوندەکانی "کنیهر" و "تولان" لە گردووپەڕی سەرێکانی، دوو پێگەی سەربازییان دامەزراند.

سەرپەیڤ

بۆچوونت