یاسای توندوتۆڵی سووریا بۆ کۆنترۆڵ کردنی کۆرۆنا
ئادار 26, 2020 15:29 Asia/Tehran
وەزارەتی نێوخۆی سووریا باسی قۆڵبەست کرانی ١٥٣ شارومەندی کردووە بە تاوانی پێشێلکردنی یاسای قەدەغەی ھاتوچۆ کە بۆ بەرنگار بوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا داسەپێندراوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵدەریی تەسنیم ، وەزارەتی نێوخۆی سووریا ڕایگەیاندووە کە ١٥٣ شارومەندی بە تاوانی پێشێلکردنی یاسای قەدەغەی ھاتوچۆ قۆڵبەست کردووە.
ئەم وەزارەتخانەیە جەختی کردووە کە قۆڵبەست کراوەکان ڕادەستی دەزگای دادی ھاوپەیوەند بە تاوانەکەیان دەکرێن.
لە سووریا ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو لە ئاراستەی بەرنگار بوونەوەی تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا یاسای قەدەغەی ھاتوچۆ ڕاگەیەندراو لە تەواوی ناوچەکانی ئەم وڵاتەدا چووە واری ڕاپەڕاندنەوە.
لە کاتی ڕاپەڕێندرانی قەدەغەی ھاتوچۆ ھەموومارکێت و مۆڵ و فرۆشگەکان بە تەواوی دادەخرێن و لەگەڵ سەرپێچیکاراندا ھەڵس و کەوتی یاسایی دەکرێت.