ئیلهام ئەحمەد: دانووستانی ناڕاستەوخۆمان لەگەڵ تورکیا هەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i379171-ئیلهام_ئەحمەد_دانووستانی_ناڕاستەوخۆمان_لەگەڵ_تورکیا_هەیە
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات ئاشکرای کرد، کە دانوستانی ناڕاستەوخۆیان لەگەڵ حکوومەتی تورکیا هەیە، بۆ ئەوەی گوشار بخەنە سەر گرووپە چەکدارەکان، تاوەکو ئاگربەست رابگەیەنن و ئاوی خواردنەوەش بۆ سەر پارێزگای حەسەکە بکەنەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 05, 2020 13:05 Asia/Tehran
  • ئیلهام ئەحمەد: دانووستانی ناڕاستەوخۆمان لەگەڵ تورکیا هەیە

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات ئاشکرای کرد، کە دانوستانی ناڕاستەوخۆیان لەگەڵ حکوومەتی تورکیا هەیە، بۆ ئەوەی گوشار بخەنە سەر گرووپە چەکدارەکان، تاوەکو ئاگربەست رابگەیەنن و ئاوی خواردنەوەش بۆ سەر پارێزگای حەسەکە بکەنەوە.

ئیلھام ئەحمەد گوتی: "بە ناڕاستەوخۆ دانووستانمان لەگەڵ تورکیا ھەیە و دەمانەوێت فشارێک دروست بکەین لەسەر گرووپە چەکدارەکانی سووریا، بۆ ئەوەی ھەم ئاگربەست دەست پێبکات، ھەمیش کێشەی ئاوی خواردنەوە چارەسەر بکەین".