May 17, 2020 09:17 Asia/Tehran
  • کوژرانی کەسێک و برینداربوونی کەسێک بە دەستی لەشکەریانی تورکیا لە سەری کانی

بە دوای تەقە و دەسڕێژی لەشکەریانی تورکیا و تیرۆریستانی سەر بەوان لە ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی لە باکووری رۆژھەڵاتی سوریا ، کەسێک کوژراو کەسێکیش بریندار بوو .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی سوریا ( سانا) ، لەشکەریان و بەکرێگیراوانی تورکیا رۆژی شەممە تەقەیان کرد لە ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی لە باشووری رۆژاوی سەریکانی لە پارێزگەی حەسەکە کە بووە ھۆی کوژرانی کەسێکی سڤیل و برینداربوونی کەسێکی سڤیلی دیکە . 

ئەرتەشی تورکیا بە یبانووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان بەشێک لە باکووری سوریای داگیر کردووە و تاقمێک لە لەشکەریانی سوریا ھێشتا لەو ناوچانە ئامادەن .

سەرپەیڤ

بۆچوونت