گەڕانەوەی زیاتر لە٦٠٠خێزانی ئاوارە بۆ ناوچەکانیان لە سووریا
تشرینی یهکهم 19, 2026 17:56 Asia/Tehran
شەشەمین کاروانی ئاوارەکانی سەرێکانی، ٢١ی ئۆکتۆبەر بە ئامادەبوونی زیاتر لە ٦٠٠ خێزانی نێو کەمپەکان بەرەو ناوچە سەرەکییەکانی نیشتەجێبوونیان لە گردووپەڕی سەرێکانی، تەل تەمر و زەرگان دەگەڕێنەوە.
مەحموود خەلیل، جێگری فەرماندەی هێزی ئاسایشی ناوخۆی پارێزگای حەسەکە، ڕایگەیاند، هاوکات لەگەڵ وەڕێکەوتنی ئەو کاروانە، سەدو پانزە خێزانی دیکەش لە شاری حەسەکە دەگەڕێنەوە ناوچە سەرەکییەکانیان لە سەرێکانی. پێشتر بڕیاربوو هەفتانە دوو کاروان بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکان ڕەوانە بکرێن، بەڵام پێدەچێت هەفتەی داهاتوو تەنها کاروانێک بەڕێبکەوێت.