ئه‌یلوول 25, 2020 21:07 Asia/Tehran
  • پێداگرتن لە سەر پەرە پێ درانی ھاوکاریی ئێران و سووریا لە بواری ئاو

وەزیری وزەی ئێران لە دانوستانێکی ڤیدیۆیی دا لەگەڵ وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی سووریا لە سەر ڕاپەڕێندرانی بڕگەکانی تەبایی نامەی ھاوبەشی ھاوکاریی ئاویی نێوان دوو وڵات پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ڕەزا ئەردەکانیان» وەزیری وەزی ئێران و «تەمام ڕەعد» وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی سووریا ڕۆژی ھەینی لە دانوستانێکی ڤیدیۆیی دا وێڕای ئاماژە کردن بە تەبایی نامەی ھاوبەشی ھاوکارییە ئاوییەکانی دوو وڵات، پێکھاتنی لێژنەیەکی ستراتژی بە سەرۆکایەتیی وەزیرانی وزەو سەرچاوە ئاوییەکانی ئێران و سووریای لە ماوەی ڕدوو حەوتەی داھاتوو بە پێویست زانی.

«ڕەزا ئەردەکانیان» وەزیری وەزی ئێران و «تەمام ڕەعد» وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی سووریا ھەروەھا لە دانوستانەکەیاندا کۆک بوون لە سەر پەرە پێ دانی ھەرچی زیاتری ھاوکارییە دوو قۆڵییەکان لە بواری ئاوو زێرابیش.

تەبایی نامەی ھاوکاریی ئاویی نێوان ئێران و سووریا ٢٢ی نوامبەری ٢٠١٩ لە نێوان «ڕەزا ئەردەکانیان» وەزیری وەزی ئێران و «حسەین عەرنوس» وەزیری ئەوکاتی سەرچاوە ئاوییەکان و سەرۆک وەزیرانی ئێستای سووریا واژۆ کراوە.

 

سەرپەیڤ