تێبینی:

زمانی فارسی و پێویستی فێربوونی 

 

زمانی فارسی، وەک زمانی هاوبە شی دانیشتووانی بانووی ئێران،بە درێژایی مێژوو ،دەور و نەخشێکی هەرە بەرز وباڵای بووە لە گەشە و فراژووتنی چاندو فەرهەنگ لە جوغرافیای هەراو بەرینی ژیار و شارستانیەتی ئێران  و ڕۆژهەڵاتی ناڤین  و بگرە  گەورە بەژی ئاسیا  و تەنانەت جیهان دا .ئەو بەر و بەرهەم و شاکارە بەرزە وێژەیی و زانستییانەی بە درێژایی ژیار و دیرۆکی هەزار ساڵە ی ئێران ، دە زمانگەی  سەوز و پشکووتووی فارسی دا وە بەرهاتوون ، نەک کەلەپووری هاوبەش، بەڵکوو  بە میراتی تاقانە و تاکانەی سەرجەم نفش و گەل و نەتەوەکانی بانووی ئێران زەوین دەژمێردرێ . بۆیە ڕووبەری جوغرافیای فەرهەنگی ئێران، گەلێک لە توخیب و سنووری وڵاتی  ئێران واوە ترە و، بە جوغرافیا و سنوورگەیەکی سنوورداری ڕامیارییەوە ،بەرتەسک ناکرێتەوە. بەم هۆیە وە، ئەو نەتەوە و گەلانەی کە ئە مڕۆ - چ وە ک وڵات و نەتەوەی سەربە خۆ و، چ  وەک بەشێک لە جوغرافیای رامیاری وڵاتێن دیکەی دراوسێ،  سەربە وڵاتی ئێرانی ئێستا نین، بۆ بەهرەمەندی لە کە لە پووری دێرینی هاوبەشیش بووە ، گەرەک لە ڕێ زمانی فارسییەوە  پێوەندی خۆیان تەک  ژیار و چاندو فەرهە نگی زەنگین و دەوڵەمە ندی ئێران دا بپارێزن .
نە خوازە ئێمە ی کورد ، دەبێ بە "فێرکاری و فێربوونی زمانی فارسی" لەم گەنجینە بەرفراوان و پڕبەرهەم و ئاوەدانە
خۆمان پاراو و تێراو بکەین. پێشینیانی  ئێمە، بەدرێژایی چەند نفش و بەرە، لە وەبەر هێنان و گەشە و پاراستنی ژیاری جیهانی ئێرانی دا، هە ستیان بە بەرپرسایە تی کردووە  و بەردەوام پێوەندی خۆیان لە گەڵ ئەم فەرهەنگە  واوە نەتەوەیی و واوە زمانی یە دا پاراستووە .
 بەرنامە ی فێربوونی زمانی فارسی، کە بۆ چەند دەیە دەچێ، لە" ڕادیۆ کوردیی تاران"ە وە ، بە گوێتان دە گا، لە پێناو بە چێ هێنانی ئە م ئەرک و ڕاسپاردە فەرهەنگی و مێژوویی یە هێژایە دا ، بەرهە م دێ  و بڵاو دە بێتە وە .
 لە ئێوە لاگران وهۆگرانی  فەرهە نگ ویستی ئەم بەرنامە یەمان دە وێ، بە هاوبەشی و هاوکاری بەردە وام و دڵسۆزانەی خۆتان، بەرهێنەرو بەڕێوەبەران، کارناسان و کاربەدەستانی  ئەم بەرنامە هێژایە یارمە تی بدەن و بە ناردنی ڕە خنە و  پێشنیارو پرسیارو هە روە ها گیرو گرفتی خۆتان- لە بواری فێربوونی هەرچی چێ تری ڕێنووس، کۆ- وشە ،ڕێزمان و  زاراوە ی  ئە م زمانە دا- ، وەبەر هێنەرانی "بەرنامە ی فێرکاری زمانی فارسی "لە بوچوون و پێشنیاری  خۆتان، بێ بەش و بێ وە ری نە کەن .
بە ڕێز و سپاسە وە

نووسەری بابەت: ئەیووب گازرانی، توێژەری زمانی کوردی

ئادار 01, 2017 14:56 UTC