-
ئێران: کردەکانی رژیمی زایۆنیستی لە غەززە، نمونەی ئاشکرای ژینۆسایدە
ئادار 27, 2024 06:00نوێنەری مەجلیسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران لە پەراوێزی چل و هەشتەمین دانیشتنی یەکێتی نێوان پەرلەمانەکان لە "ژنێڤ"ی سوئیس، جەختی کرد لەسەر ڕۆڵی گرینگی یەکێتیی نێوان پەرلەمانەکان و وڵاتانی ئەندامی بزووتنەوە بێلایەنەکان لە داکۆکی کردن لە کەرتی غەززە.
-
ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی: بەرخۆدانی بێوێنەی هێزی خۆڕاگریی و خەڵکی غەزە ، سەربەرزی زیاتری بۆ ئیسلام بەدی هێنا
ئادار 27, 2024 07:45حەزرەتی ئایەتوڵڵاهولعوزما خامنەیی سەرلەئێوارەی سێ شەممە لەدیداری ئیسماعیل هەنییە وێڕای ڕێزگرتن لە بەرخۆدانی بێوێنەی هێزی خۆڕاگریی فەلەستین و خەڵکی غەزە ، تەئکیدی فەرموو: دانبەخۆداگرتنی دیرۆکی جەماوەری غەزە لەهەمبەر تاوان و هۆڤیەتی ڕژێمی زایۆنی کەبەداکۆکی ڕۆژئاوا ئەنجام دەدرێ ، دیاردەیەکی مەزنە کە سەربەرزی زێدەتری بۆ ئیسلام بەدیهێناوە و دۆزی فەلەستینی سەرباری نەیارەتی و ویستی دوژمن ، کردۆتە یەکەم پرسی جیهان.
-
ئیسماعیل هەنیە ئەمڕۆ سێ شەممە دەگاتە تاران
ئادار 26, 2024 07:00"ئیسماعیل هەنیە"ی سەرۆکی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی حەماس ئەمڕۆ سێ شەممە دەگاتە تاران و پاش دیدار لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران، ئامادەی پرێس کۆنفرانس دەبێ.
-
جەژن و ئاهەنگی شەوی نەورۆز لە مەهاباد
ئادار 21, 2024 10:18هاووڵاتیانی شاری مەهاباد لە دوایین سات و کاتەکانی ساللی 1402ی هەتاوی جەژن و ئاهەنگی شەوی نەورۆزیان بەرێخست.
-
بەرەی خۆڕاگری بە هێز و یەکگرتووە و هاوکێشەکانی جیهانی گۆڕیوە
ئادار 21, 2024 09:07ڕێبەری باڵای شۆڕش لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا پێی داگرت؛ پێویستە رۆژ لەدوای رۆژ بەرەی خۆڕاگریی لە رۆژاوای ئاسیا بەهێز بکرێ، پێکهێنانی بەرەی خۆڕاگریی بۆ بەرەوڕووبوونەوەی ستەمی بەردەوامی تاوانکارانی زایۆنیزمە، خۆڕاگریی پەردەی لەڕووی توانای خۆی لاداو هەموو هاوکێشەکانی دوژمنی تێکدا. هێزی خۆڕاگری، پلان و نەخشەی هەڵەی ئەمریکییەکان بۆ ئەو ناوچەی شێواند، رژیمی زایۆنیستی لە دەربازبوون لە قەیرانیش، تووشی قەیران بووە، ئەمڕۆ رژیمی زایۆنی، توانای بڕیاردانی نیە.
-
پرسی فەلەستین یەکەم بابەتی گرینگی جیهانی ئیسلام و ئازادئ خوازانی دونیایە
ئادار 21, 2024 08:59ڕێبەری باڵای شۆڕش لە وتاردانی بەبۆنەی نەورۆزەوە فەرمووی: رژێمی زایۆنی بۆ هەموو دونیای دەرخست کە تا چ ڕادەیەک دڕندەو منداڵکووژە و دەوڵەتەکانی ئەمریکا و ئەررووپاش بە هاوکاری کردنی ئەو ڕژێمە تەنانەت لە نێو ڕای گشتی ئەو وڵاتانەش بێ ئابروو بوون.
-
دوژمن بە نیازی ڕووخاندنی کۆڵەکەکانی ئابووری ئێران بوو بەڵام بۆخۆی لەو بوارە تێکشکا
ئادار 21, 2024 08:55حەزرەتی ئایەتوڵڵاهولعوزما خامەنەیی ئێوارەی ئەمڕۆ لەدیداری تاقمێک لە خەڵک لە تاران، فەرمووی: چەندین ساڵە دوژمنان هەوڵ دەدەن ئابوریی وڵات بەچۆکدا بێنن. بە هیممەتی لاوان و هەوڵ و کۆششی فراوان، دوژمن سەرکەوتوو نەبووەو بە حەول و توانای کردگار، سەرکەوتووش نابێ.
-
کەش و هەوای بەهاری ئەمسال بە هۆی بەهاری قۆرئانەوە مەعنەویتر بووە
ئادار 21, 2024 08:44ڕێبەری باڵای شۆڕش لە وتاردانی بەبۆنەی نەورۆزەوە فەرموی کەش و هەوای بەهاری ئەمسال بە هۆی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان و بەهاری قۆرئانەوە مەعنەویتر بووە.
-
فەرمایشەکانی ڕابەری باڵای شۆرشی ئیسلامی ئێران بە بۆنەی نەورۆزەوە
ئادار 21, 2024 07:31ڕێبەری باڵای شۆڕش لە لێدوانی نەورۆزانەی، وێڕای پێداگریی لەسەر پرسی ئابوریی و رۆڵێ کارای خەڵک لە چارەسەریی پرس وکێشەکانی وڵاتدا، فەرمووی: ئابوریی، پرسی سەرەکیی وڵاتە.
-
پەیامی نەورۆزانەی ڕەیسی: ساڵی ١٤٠٣ ساڵی گەشانەوە و پەرەسەندنی زیاتری بەرهەمهێنان دەبێ
ئادار 20, 2024 10:37سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پیرۆزبایی کردنی ساڵی تازە و هاوکات بوونی لەگەڵ مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، وتی: ساڵی ١٤٠٣ ساڵی گەشانەوە و پەرەسەندنی زیاتر بوونی بەرهەمهێنان دەبێ.