پێداگریی بەرپرسانی ئێران و عەرەبستان لەسەر پەرەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i427712-پێداگریی_بەرپرسانی_ئێران_و_عەرەبستان_لەسەر_پەرەی_پەیوەندییە_دوو_قۆڵییەکان
سەرپەرشتی دەزگەی بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری ئێران و پاشمیری عەرەبستان بە تەلەفۆن جەختیان کرد لەسەر پەرەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 26, 2024 08:00 Asia/Tehran

سەرپەرشتی دەزگەی بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری ئێران و پاشمیری عەرەبستان بە تەلەفۆن جەختیان کرد لەسەر پەرەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان.

"محەممەد موخبیر" لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ پاشمیری عەرەبستاندا وتی: درێژەی سیاسەتی دراوسێتیی دەوڵەتی ئێران و پەرەی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی ناوچە، تەنیا بژارەی بەردەم هەمووانەو هاوڕێتی و هاودڵیی لەگەڵ یەکتردا، سەقام و فراژۆیی لەناوچەدا دەستەبەر دەکا.

بەڕێوەبەری دەزگەی بەڕێوەبەرایەتی ئێران، پەیوەندیی نێوان ئێران و عەرەبستانی بۆ جیهانی ئیسلام، بە گرینگ نرخاند و وتی: سەرباری نەیارەتی ژمارێک دەسەڵات، ئەمڕۆکە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان گەیشتووەتە قۆناخێکی شیاو و ناوچە، پێویستیی هەیە بە پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانەو پێویستە دوو وڵات بە بەرزکردنەوەی ئاستی هاریکارییە ئابورییەکان و نەهێشتنی بەربەستەکان، بەتایبەت بۆ کەرتە تایبەتییەکانی ئێران و عەرەبستان و نەهێشتنی پێداویستییەکانی هەردوولا، بتوانن پاڵپشتی ئەو پەیوەندییە سیاسیانە بن و پەرەیان پێ بدەن .

"محەممەد بن سەلمان"، پاشمیری عەرەبستانیش وێڕای پێداگریی لەسەر گرینگیی پەرەی پەیوەندیی نێوان دوو وڵات بۆ ناوچەو جیهان، وتی: تاران و ریاز، دەوری سەرەکی دەبینن لە ناوچەو لەجیهانی ئیسلامداو بە پەرەی پەیوەندیی نێوانیان، دەتوانن دوارۆژێکی درەوشاوە بێننەدی.