-
وەزارەتی دەرەوە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر کەشتییەکانی ئێرانی شەرمەزار کرد
ئهیلوول 09, 2026 14:14وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران هێرشی دەسدرێژکارانەی ئێوارەی سێشەممە ١٧ی خەرمانانی سوپای تیرۆریستیی ئەمریکا بۆ سەر چەن گەمییەکی نەوتهەڵگری ئێرانی بە تووندی ئیدانە کرد.
-
ئۆپەراسیۆنی سزاداەرانەی سپای پاسداران دژی بنکەی ئەمریکایی ئەزرەق لە ئۆردۆن
ئهیلوول 09, 2026 16:44ناوەندی ڕاگەیاندنی سپای پاسداران بڵاوی کردەوە کە ئ هێزی ئاسمانیی سپا ۆپەراسیۆنێکی سزادەرانەی دژی بنکەی ئەمریکایی ئەزرەق لە لە ئوردن ڕاگەیاند ئەنجام داوە، ئەم بنکەیە شوێنی سەقامگیربوون و ئامادەکارییە بۆ فڕۆکە جەنگییە ئەمریکاییەکانی F-35 و F-16 و F-15. ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزیش ڕایگەیاندووە کە سەربازانی ئەمریکایی لە هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئۆردۆن زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە.
-
تەشەری عەراقچی لە دەسپێشخەرییەکەی ئەمریکا پاش ٥ دیە بایکۆت و شەڕ
ئهیلوول 09, 2026 16:43وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بە تەشەرەوە نووسی: ڕێگاچارەی دەسپێشخەرانەی ئەمریکا پاش ٤٧ ساڵ بایکۆت کردن و شەڕنانەوە" بایکۆتی زیاتر؟! بەڕاستانە؟
-
ژێردەریاییەکی زیرەکی دوژمنی ئەمریکایی لە گەرووی هورموز کەوتە داوی سپا
ئهیلوول 09, 2026 08:10هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە کە ژێردەریاییەکی زیرەکی دوژمنی ئەمریکایی لە گەرووی هورموز خستۆتە داو.
-
وشداری ئێران: بەخێربێن بۆ بشێویی جیهانیی نوێ
ئهیلوول 08, 2026 18:36شاندی ئێرانی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیدا بە وشدار لەحاند ئاسایی کردانەوەی دەستدرێژیی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ئێران کراوەتە ئامانجە، سبەی ڕەنگە وڵاتێکی دیکە بێت. وریا و ئامادەبن. بەخێربێن بۆ پشێویی نوێی جیهانی.
-
پێداگریی عەراقچی لەسەر پێویستیی کاردانەوەی بەرپرسیارانەی وڵاتانی ئیسلامی بەرامبەر بە بنپێکرانی سەروەریی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە
ئهیلوول 08, 2026 17:21سەید عەباس عەراقچی، لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئیسماعیل وەلەد شێخ ئەحمەد، ئەمینداری نوێی ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی، پێیداگرت لە سەر پێویستیی کاردانەوەی بەرپرسیارانەی وڵاتانی ئیسلامی بەرامبەر بە بنپێکرانی سەروەریی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە و پێویستیی پشتیوانییان لە مافەکانی هەر دوو گەلی فەلەستین و لوبنان.
-
فەرمانی پارێزگاری کوردستان بۆ قەرەبووی زیانی بەرکەوتووانی تەقینەوەی تانکەڕی سووتەمەنی
ئهیلوول 07, 2026 17:18پارێزگاری کوردستان لە دیداری ژومارێک لە بەرکەوتووانی تەقینەوەی تانکەڕی هەڵگری بەنزین لە پۆلیس ڕێی هەمەدان-سنە، وێڕای دەربڕینی هاوسۆزیی لەگەڵ کەسانی زیاندیتوو و خێزانی قوربانیەکان، فەرمانی قەرەبووی خەسار بە بەرکەوتووانی ئەو رووداوەی دەرکرد.
-
قالیباف: هێرش بکەنە سەر سامان و داراییەکانمان، هێرشتان دەکرێتەسەر
ئهیلوول 07, 2026 14:18سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە وەڵامدانەوە بە هەڕەشەو گوڕەشەی ئەم دواییەی وەزیری جەنگی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی ئیکس، نووسی: ئەگەر هێرش بکەنەسەر دارایی و سامانەکانمان، هێرشتان دەکرێتەسەر. ئێمە ئەو تواناییەمان پێشتر سەلماندووە. لە بنکە سەربازییەکانتان کە پەکیان کەوتووەو لەکارکەوتوون، پرسیار بکەن.
-
وتووێژی عەراقچی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی سعودیا و تورکیا
ئهیلوول 06, 2026 18:13لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا وەزیری دەرەوەی ئێران دوایین هەوڵە دیپلۆماسییەکانی لە ئاراستەی دامەزراندنی پاوەجێی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا خستە بەر باس و لێکدانەوە.
-
قالیباف ڕوو لە بەرپرسانی ئەمریکایی: سەردەمی وەڵامدانەوەی هاوئاست کۆتایی هاتووە
ئهیلوول 06, 2026 13:13سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتی: زەبری قورسی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بنکەکانی ئەمریکا، ڕێبەرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی بەرەوڕووی دۆخێکی پڕ لە هیوابڕاوی و هەست بە هیچلەدەستنەهاتوویی کردۆتەوە.