-
وتەبێژی سپا: هەتا حەوت مەرجەکەی ئێران نەیەتەدی، دەست لە سزادانی ئەمریکا هەڵناگرین
ئهیلوول 26, 2026 15:23وتەبێژی سپای پاسداران ڕایگەیاند: هەتا ئەو کاتەی هەر حەوت مەرجەکەی ئێران جێبەجێ نەکرێ، ئێمە لە سزادانی ئەمریکا دەست هەڵناگرین؛ مووشەکەکانی ئێمە توانای تێشکاندنی سیستەمی بەرگریی چەند توێژیی ئەمریکایان هەیە.
-
عەراقچی: ئاڵۆزی لە گەرووی هورموز بە هۆی کردەوەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلە
ئهیلوول 26, 2026 18:33وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئەو ئاڵۆزییەی کە ئێستا لە گەرووی هورموز بەدی دەکرێت و تێکچوونی پرۆسە ترانزیت و تێپەڕینی کەشتییەکان ، ئەنجامی ڕاستەوخۆی کردەوەی دەسترێژکارانەی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنییە.
-
دیدارەکانی عەراقچی لە پەراوێزی کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا
ئهیلوول 26, 2026 12:29وەزیری دەرەوی ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆڕی گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەکگرتووەکدان ، لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئینگلیز، ئیسپانیا، میسر، پۆرتوگاڵ، برۆنۆئیی داروسەلام، قوبرس، پۆڵندا، ئورانیا و کۆریای باشوور دیدار و وتووێژی کرد.
-
پزشکیان لە کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا: بۆ بەرگری لە خۆمان، لە شەڕ ناترسین
ئهیلوول 23, 2026 18:45سەرۆک کۆماری ئێران لە وتاردانەکەیدا لە هەشتاویەکەمین کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بە ئاماژە بەوەی کە ئێران هەرگیز دەسپێکەری شەڕ نەبووە و بەردەوام پابەند بوونی خۆی بە مێزی دانوستان سەلماندووە، وتیشی: ئەم شەڕە بە سەر ئێمەدا سەپێندرا، بەوحاڵەشەوە ئێمە ئەوەمان سەلماندووە کە بۆ بەرگری لە خۆمان، لە شەڕ کردن ناترسین و بۆ گەیشتن بە ئاشتی، خۆمان لە دانوستان نادزینەوە و ئامادەی گیانبەخت کردنین بۆ ئێرانی ئازیزمان.
-
سەرلەشکەر ڕەزایی: ئێران هاوکێشەکانی دەسەڵاتی لە ناوچەکە گۆڕیوە
ئهیلوول 23, 2026 18:44بەڕێوەبەری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی بە ئاماژە بەوەی کە تا پێش کرانەوەی گەرووی هورموز، دەبێ حەوت مەرجەکەی ئێران جێبەجێ بکرێ، وشداریشیدا بە وڵاتانی دراوسێ کە بێتوو ڕێگری بکەن لە گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران، ئەوا پێش بە گەشتەکانی ئێوەیش دەگیردرێت.
-
ڕێبەری مەزنی شۆڕش: پاسەوانی ڕیشەکانی شوناسی نیشتمانی و زمانی دایک و ئاڵای پیرۆز بن
ئهیلوول 23, 2026 08:10ڕێبەری مەزنی شۆڕش لە پەیامێکدا بە بۆنەی دەستپێبوونی ساڵی تازەی خوێندن لە ئێراندا ڕوو لە خوێندکارانی قوتابخانەکان زانکۆکان پێیداگرت: پاسەوانی ڕیشەکانی شوناسی نیشتمانی و زمانی دایک و ئاڵای پیرۆزمان بن.
-
پزشکیان: بە هەموو تواناوە بەرگری لە هەڵوێستەکانی ئێران دەکەین
ئهیلوول 22, 2026 18:25سەرۆککۆمار پێش وەڕێککەوتن بەرەو نیۆیۆرک، بە مەبەستی بەشداریی لە هەشتا و یەکەمین کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، وتی: «ئامادەبوون لە کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەرفەتێکە بۆ شیکردنەوەی هەڵوێستەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، دەرخستنی ڕاستییەکانی ناوچەکە و دەربڕینی دەنگی گەلی ئێران بە بیروڕای گشتیی جیهان.
-
پێداگری ئێران لەسەر گۆڕینی جۆگرافیای شەڕ بە خستنەخواری درۆنی پێشکەوتەی ئەمریکایی
ئهیلوول 21, 2026 18:24وتەبێژی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی پێیداگرت بێتوو هێرش بکرێتە سەر ئێران، ئێمە جۆگرافیای جەنگ دەگۆڕین.
-
بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوە بۆ شەرمەزارکردنی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی
ئهیلوول 21, 2026 18:23وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەیاننامەیەکدا درێژەپێدرانی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی دژ بە گەلی فەلەسین بەتایبەت لە غەززە و کەرتی ڕۆژاوای شەرمەزار کرد.
-
وشداری قەرارگای ناوەندیی حەزرەتی خاتەمولئەنبیا(ص) بە ئەمریکا
ئهیلوول 20, 2026 19:14قەرارگای ناوەندیی حەزرەتی خاتەمولئەنبیا(ص) وشداریدا بە ئەمریکا و وڵاتانی ناوچە کە ئەگەر یەک هەنگاوی هەڵە هەڵگرن، رووبەڕووی هێرشە کوشندەکانی ئێمە دەبنەوە.