ئێران
-
بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لە ژێری تووندترین سیستمی چاودێری و تاقیکردنەوەی ڕاستیدایە
تشرینی دووهم 23, 2024 13:45نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی سەقامگیر لە ڤیەنا جەختی کرد؛بەرنامەی ئاشتیانەی ئەتۆمیی ئێران لە ژێری توندترین چاودێری و سیستەمی تاقیکردنەوەی ڕاستییەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیدایە.
-
جەختی ئێران و عەرەبستان لەسەر ئاشتیی ناوچە
تشرینی دووهم 23, 2024 13:55مەجید تەخت ڕوانچی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کرد ئێران و عەرەبستان بە دوای دامەزراندنی ئاشتیی و ئارامییەکی بەردەوامدان لە ناوچەکەدا.
-
پێشوازی ئێران لە بڕیاری گرتنی نەتانیاهۆ
تشرینی دووهم 23, 2024 13:36ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، پێشوازی لە بڕیاری دادگای تاوانی نێودەوڵەتی کرد بۆ دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ناتانیاهۆ و گالانت بە تۆمەتی تاوانەکانیان لە غەززە و جەختی لە جێبەجێکردنی دەستبەجێی ئەم بڕیارە کردەوە.
-
مۆسکۆ: ڕێککەتننامەی هاوکاری ستراتژیکی نێوان ڕووسیا وئێران بەشەکانی بەرگری وئاسایشتی دەگرێتەوە
تشرینی دووهم 24, 2024 08:14"ئاندری ڕودنکو "جێگری وەزیری کاروباری دەرەوەی فیدراسیۆنی ڕووسیا وتی کە ڕێککەوتننامەی هاوکاری ستراتژیانەی داهاتوو لەگەڵ ئێران بەشی بەرگری وئاسایشتیش دەگرێتەوە
-
پێداگریی خەڵکی تاران لەسەر وەدەرنرانی ڕژێمی زایۆنی لە نەتەوە یەکگرتووەکان
تشرینی دووهم 22, 2024 19:18لایەنگرانی فەلەستین و لوبنان بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانێکی بەربڵاو لە بەردەم نوسینگەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە تاراندا، خوازیاری وەدەرنرانی ڕژێمی زایۆنی لە نەتەوە یەکگرتووەکان بوون.
-
فەرماندەری سپای پاسداران: تۆڵە دەکەینەوە لەڕژێمی زایۆنی
تشرینی دووهم 22, 2024 19:18فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی ئێران وتی: ئەم ڕۆژانە کەس لە ئیسراییل هەست بە ئارامی و ئەهوەنی ناکات و هەموو لە پەناگەدان و دوژمن تەواو تۆقاوە.
-
ئێران: بڕیارنامەکەی ئاژانس، ئامانجی سیاسی لە پشتەوەیە
تشرینی دووهم 22, 2024 19:18نوێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە ڤییەنا، ڕایگەیاند کە ئامانجی سیاسی لە پشتەوەی دەرکرانی بڕیارنامەی ئەنجومەنی بڕیاردەران دژ بە ئێرانە کە داڕێژەرانی بڕیارنامەکە پێ و شوێنی دەگرن.
-
پەیامی سەرەخۆشیی پزشکیان لە حکومەت و گەلی پاکستان
تشرینی دووهم 22, 2024 16:20سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیامێکدا ڕووداوە تیرۆریستییەکەی ناوچەی "کرۆم"ی پاکستانی لە حکومەت و گەلی پاکستان و بنەماڵەی قوربانیانی ئەم ڕووداوە تیرۆریستییەی سەرەخۆشی کرد.
-
ئەمریکا؛ تەنیا کۆسپی بەردەم دامەزرانی ئاگربڕ لە غەززە
تشرینی دووهم 22, 2024 16:20نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڤیتۆکرانی پێشنووسی بڕیارنامەی پێشنیاریی ١٠ ئەندامی کاتیی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە دامەزرانی ئاگربڕی خێرا لە غەززە لە لایەن ئەمریکاوەی بە جێی شەرمەزاری زانی.
-
سنووری مێهران ئەمڕۆ دەکرێتەوە
تشرینی دووهم 22, 2024 16:20فەرمانداری مێهران: هاتووچۆ لە سنووری مێهران کە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا لەبەر بەرتەسکییەکانی تایبەت بە سەرژمێری لە عێراق کەم کرابوو، لە ئەمڕۆوە دەگەڕێتەوە سەر دۆخی ئاسایی خۆی.