ئێران دانوستان لەگەڵ ئەمریکای ڕەتکردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i442903-ئێران_دانوستان_لەگەڵ_ئەمریکای_ڕەتکردەوە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە دیعایه ی دوێنێی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ ئێران وتی: لە ئێستادا هیچ پرۆسەیەکی دانوستان لە نێوان ئێران و ئەمریکادا نییە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 19, 2025 16:46 Asia/Tehran
  • ئێران دانوستان لەگەڵ ئەمریکای ڕەتکردەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە دیعایه ی دوێنێی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ ئێران وتی: لە ئێستادا هیچ پرۆسەیەکی دانوستان لە نێوان ئێران و ئەمریکادا نییە.

ئیسماعیل بەقایی سەبارەت بەو پەیامەی سەرۆک کۆماری ئیران بۆ شازادەی جێنشینی سعودیە و پەیوەندییەکەی بە سەردانەکەی شازادەی جێنشینی سعودیە بۆ ئەمریکا،وتی: پەیامی سەرۆک کۆمار بۆ شازادەی جێنشینی سعودیە کە لەلایەن بەرپرسی نوێی ڕێکخراوی حەج و زیارەتی وڵاتەکەمانەوە پێشکەش کرا، تەنیا ناوەڕۆکێکی دوولایەنەی هەبوو و سوپاس و پێزانینی کۆماری ئیسلامی ئێرانی لە سعودیە بۆ ئەو خزمەتانەی لەخۆگرتبوو لە مەراسیمی حەجی ساڵی ڕابردوودا بۆ حاجیانی ئێرانی دابینکرا و گرنگی بەردەوامی هاوکاری و هەماهەنگی بۆ بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی ڕێوڕەسمی حەجی ئەمساڵ."