-
کازمی باج دانان لەسەر مووچەی رەتکردەوە
نیسان 16, 2021 23:06مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق باج دانانی لەسەر مووچەی مووچە خۆرانی عێراقی رەتکردەوە.
-
عەممار حەکیم ھێرشی سەر مۆڵگەکانی حەشدی شەعبی و تەقینەوەکانی بەغدای ئیدانە کرد
نیسان 16, 2021 17:52ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق ھێرشی سەر مۆڵگەکانی حەشدی شەعبی و تەقینەوەکانی بەغدای ئیدانە کرد.
-
ڕاوێژی باڵوێزی ئێران لە بەغدا لەگەڵ وەزیری دادی عێراق
نیسان 16, 2021 15:38باڵوێزی ئێران لە بەغداو وەزیری دادی عێراق لە بارەی پەرە پێ دانی ھاوکاریی دوو قۆڵی لە بواری دادەڤانی وتووێژیان کرد.
-
ھەڵمەتی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان بۆ سەر بنکەی عەینۆلئەسەد
نیسان 16, 2021 12:54ئەمڕۆ ھەینی بنکەی عەینۆلئەسەد مۆڵگەی داگیرکەرانی ئەمریکی بە سێ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کەوتە بەر ھێرش و پەلامار.
-
کڕدرانی کەل و پەلی ئێرانی لە لایەن بازرگانانی عێراقییەوە بەبێ بەرتەسکیی دراڤی دەرەکی
نیسان 16, 2021 10:35ھیچ بەرتەسکییەک بۆ ھێنانی دراڤی دەرەکی لە لایەن بازرگانانی عێراقییەوە بۆ کڕینی کاڵاو کەل و پەلی ئێرانی لە سنووری شەلەمچەی پارێزگای خوزستانی باشووری ئێران لە ئارادا نییە.
-
دۆزرانەوەی خەزنەیەکی شاراوەی داعش لە موسڵ
نیسان 16, 2021 10:07کاربەدەستانی ئاسایشتیی عێراق باسی دۆزرانەوەی خەزنەیەکی سەدان ھەزار دۆلاریی نەخت و کانزای بایەخداریان کردووە کە لە لایەن داعشەوە لە ماڵێکی موسڵ شاردرا بووەوە.
-
ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق: ھەڵبژاردن لە ڕۆژێکدا لە سەرتاسەری عێراق بەرپا دەکرێت
نیسان 16, 2021 09:20ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ھەڵبژاردن باسی خۆش کرانی بەستێنی پێویستی کرد بۆ بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی لە تەواوی ئەم وڵاتەدا.
-
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق: شوێن پەنجەی موساد لە تەقینەوە تیرۆریستییەکانی بەغداو نەینەوا دیارە
نیسان 15, 2021 22:20ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: شوێن پەنجەی موساد لە ڕووداوی تەقینەوە تیرۆریستییەکانی بەغداو ھێرشی سەر بنکەی ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە نەینەوا بە ئاشکرا دەبیندرێت.
-
ھێرشی موشەکیی بۆ سەر بنکەی حەشدی شەعبی لە باکووری عێراق
نیسان 15, 2021 17:17سەرچاوەکانی عێراق باسی ھێرشی موشەکیی سەر بنکەی ھێزەکانی حەشدی شەعبییان کردووە لە پارێزگای «نەینەوا» لە باکووری ئەم وڵاتە.
-
بەرھەم ساڵح: ھێرشی موشەکیانەی سەر فڕگەی ھەولێر تاوانی تیرۆریستییە
نیسان 15, 2021 11:53سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند: دووپات بوونەوەی ھێرشی سەر ھەولێر و ناوچەکانی دیکەی عێراق تاوانێکی تیرۆریستیی ئیدانەکراوە کە ئاسایشتی شارومەندانی کردووەتە ئامانج.