عەممار حەکیم ھێرشی سەر مۆڵگەکانی حەشدی شەعبی و تەقینەوەکانی بەغدای ئیدانە کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i395380-عەممار_حەکیم_ھێرشی_سەر_مۆڵگەکانی_حەشدی_شەعبی_و_تەقینەوەکانی_بەغدای_ئیدانە_کرد
ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق ھێرشی سەر مۆڵگەکانی حەشدی شەعبی و تەقینەوەکانی بەغدای ئیدانە کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 16, 2021 17:52 Asia/Tehran
  • عەممار حەکیم ھێرشی سەر مۆڵگەکانی حەشدی شەعبی و تەقینەوەکانی بەغدای ئیدانە کرد

ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق ھێرشی سەر مۆڵگەکانی حەشدی شەعبی و تەقینەوەکانی بەغدای ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سەیید عەممار حەکیم» ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق ڕۆژی ھەینی وێڕای ئیدانەکردنی ھێرشی سەر مۆڵگەکانی حەشدی شەعبی، ڕایگەیاند: ھەر بەھەمان شێوە کە ھێرشی سەر دامەزراوە حکومەتییەکان ترس و تۆقانی بۆ خەڵک بەدی ھێناوە و سەقام و ئاسایشتی وڵاتی تێک داوە، بوردومانی مۆڵگەکانی حەشدی شەعبیش کە بووە ھۆی بریندار بوونی چەند کەس ئیدانەو شەرمەزار دەکەین.

«عەممار حەکیم» داوای لە دام و دەزگا ئاسایشتییەکانی عێراق کرد کە لە کۆتایی ھێنان بەم دەست درێژکارییانە کە دەبنە ھۆی پەرەسەندنی ئاڵۆزی و بشێوی لە گۆڕەپانی سیاسیی وڵات دا، ڕۆڵێکی کارتر بە ئەستۆ بگرن.

ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق کە لەو باڵە کاریگەرانەی عێراقە، داوای لە تەواوی تەگبیرمەندانی وڵات کردووە ھەتا وێڕای دان بەخۆداگرتن و لەبەر گرتنی ڕەوتی وتووێژ، بە دووی چارەسەر کردنی گرفت و کێشەو قەیرانەکانەوە بن.

بە پێی ئاگاداری نامەی بنکەی ئاسایشتیی عێراق تەقینەوەکەی دوێنێ لە بەغدا کە لە ڕێگای بۆمب دانان لە ترۆمبیلێکدا ئەنجامی گرت، لانیکەم کوژراوێک و ١٠ برینداری لێ کەوتەوە.