سەردار فەدەوی: مەزنایەتی نزامی ئیسلامی ئێران پێشی گرت بە ڕووخانی دەوڵەتی سووریا
فەرماندەری هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ، وتی: مەزنایەتی و دەستەڵاتی نزامی ئیسلامی ئێران و ئامادەبوونی بە دەستەڵاتدارانەی خەباتکارانیی ئیسلام لە سوریا پێشیگرت بە تێکڕووخان و داڕمانی دەوڵەتی ئەو وڵاتە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەردار دەریادار پاسدار" عەلی فەدەوی ڕۆژی یەکشەممە لە ڕێو ڕەسمی کۆبووەنوەی گەورەی بەسیجییەکانی ئەراک، ناوەندی ئێران، وتیشی: ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا بە دوای تێکڕووخاندنی دەوڵەتی سوریا بوون بەڵام ئامادە بوونی بەدەستەڵاتی سەربازانی ئیسلامی پێشیگرت بە ڕوودانی.
فەرماندەری هێزی دەریایی سپا، بەڕاشکاوی وتی: پشتگری مۆستەکبیران لە تاقمەکانی تەکفیری بۆ دزە وکنە لە ناوچە بۆ پەرەی زاڵبوونی ئیستعمار بووە و مەزنایەتی و دەستەڵاتی نزامی ئیسلامی، ئەو پیلانانەی پووچکردەوە . سەردار فەدەوی، دەستڕاگەییشتن بە ڕژێمی داگیر کاری ئیسرائیل و هاسانکاری لەمەڕ یارمەتیی ئەو ڕژیمە و هەروەها دەستڕاگەییشتن بە گەورەترین سەرچاوەکانی وزەی لە وینەی گرنگترین هۆیەکان بۆ زاڵبوونی ئەمریکا بەسەر کەنداوی فارس زانیوە .
فەرماندەی هێزی دەریایی سپای پاسداران هەروەها بە باسکردنی ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران دوو قۆناغی بەرەڤانی و بەهێزکردنەوەی هێزی سەربازی تێپەڕاندووە ، ڕایگەیاند: دەستەڵات ومەزنایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران گەییشتۆتە قۆناغیک کە دوژمنان بە دوای هۆکارێکی پێشپێگرانەن بەرامبەر بە ئێران دا.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ مۆڤەمبەر(٥ سەرماوەز) ساڵڕۆژی دامەزرێندرانی بەسیجی مۆستەزعەفانە و هەر بۆیە ١٩ تا ٢٦ نۆڤەمبەر لە ئێران وەکوو حەوتەی بەسیج ناودێر کراوە .