سەفەری جێگری سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێران بۆ ڕوسیا
جێگری سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێران لە سەروی شاندێکی پەرلەمانی بە بانگهێشتی " ویاچسلاوولودین " سەرۆکی پەرلەمانی دومای ڕوسیا بۆ بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی گەشە وپەرەی نێزامەکانی پەرلەمانی ڕۆژی دوشەممە سەفەری کرد بۆ مسکۆ.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دوشەممەی هەواڵدەری سەدا وسیما " عەلی موتەهەری " لەماوەی مانەوەی خۆی لە مسکۆ سەرەڕای بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی گەشە وپەرەی نێزامەکانی پەرلەمانی ، لەگەڵ هاوتایانی ڕوسیایی خۆی لە دوما وئەنجومەنی فیدراسیونی ڕوسیا دیداری کردو لەمەڕ مەسەلەکانی بەر هۆگری دوو لایەن وڕیکارەکانی گەشە وپەرەی پێوەندیەکان لەبوارە جۆربەجۆرەکان وتووێژ دەکات. کۆبوونەوەی گەشە وپەرەی نێزامی پەرلەمانی بۆماوەی دوو ڕۆژ لە مسکۆ بە دەسپێشخەری دومای ڕوسیا بە بەشداری وئامادە بوونی شاندەکانی پەرلەمانی لە وڵاتانی جۆربەجۆر بەمەبەستی ئەزمون ولێکدانەوەی شیوەکانی دەس ڕاگەیشتن بە مەبەست وئامانجی نوێی پێوندی مافەوانی وبوارەکانی کاربوردی حکومەتداری مودێرن بەڕێوە دەچێت. ڕەمەزانعەلی سوبحانی فەڕ" سەرۆکی گروپی دوستایەتی پەرلەمانیی کۆماری ئیسلامی ئێڕان وڕوسیا یش لەم کۆبوونەوەیەدا بەشداری هەیە ولە پەراوێزی دا لەگەڵ کاربەدەستانی پەرلەمانی دومای ڕوسیا دیدار دەکات.