گرتنی ئەندامانی تیڕوڕیستی داعش لە ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i344767-گرتنی_ئەندامانی_تیڕوڕیستی_داعش_لە_ئێران
دادەئەستێنی تاران باسی کرد لە گرتنی 32 ئەندامی گروپی تیڕوڕیستی داعش لە ئێران .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 08, 2018 13:07 Asia/Tehran
  •  گرتنی ئەندامانی تیڕوڕیستی داعش لە ئێران

دادەئەستێنی تاران باسی کرد لە گرتنی 32 ئەندامی گروپی تیڕوڕیستی داعش لە ئێران .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی یەکشەمەی هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزیون ؛ عەباس جەعفەری دەوڵەت ئابادی  دادەئەستێنی تاران وتی  شازدە پیاوی و پازدە ژنی داعشی کە لە لایەن سەربازیەوە ڕاهێنڕاون  و ئەنجام دانی ئوپڕاسیونی سەربازی  چوونەتە  سووریا دوای شکستی داعش لە یووریا بە نیاز بوون  ئێران  بکەنە  شوێنێک بۆ کردەوەی  تڕوڕیستی خۆیان  کە لە لایەن  دامەزراوە  ئاسایشیەکان  قۆڵبەست کران و دۆسیەی  ئەوان نێردرا بۆ دادگا . جەعفەری دەوڵەت ئابادی  هەروەها  وێڕای ئاماژە  بە کاردانەوەی  گرووپی تڕوڕیستی  داعش لە  حاند  لە سێدارەدانی  هەشت کەس لە ئەندامانی خۆی لە ئێران  وتیشی :  ئەو هەڕەشەگەلە  نیشاندەری ئەوەیە  کە ئێران  زاڵ بووە بەسەر داعش دا  و  ئیدی  ڕێگا نادات کە داعش  و لاگرانی درێژە   بدەنە  جم و جوڵەکانیان . دادەئەستێنی  تاران وتیشی : لاگری سەرەکی  دۆسیەی  تاوانکارانی  تاقمی  تڕوڕیستی  داعش  دەوڵەتی  ئەمریکایە  کە ئەو  تاقمە ی  بە ئامانجی  نا ئەمن کردنی ناوچە  بە دی هێناوە  و لاگری لێ دەکات   هەواڵدەریی  ڕادیو تەلەفیزیونی ئێران   ڕۆژی شەمە باسی کرد لە جێ بە جێ کرانی   حوکمی  ئیعدامی هەشت کەس لە ئەندامانی  تاقمی تڕوڕیستی  داعش هاوپەیوەند  بە پەلامارەکەی   سەر مەجلسی شورای ئیسلامی  ئێران و گڵکۆی پاکی ئیمام خومەینی ڕە- لە  حەوتی  ژوئەنی  2017   لە تاران ؛ 17 کەس شەهید بوون و ژومارێکیش بریندار بوون .