پێداگری کاربەدەستێکی چینی لەسەر پەرەی پێوەندی دوولایەنەی نێوان پیکەن و تاران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i346532-پێداگری_کاربەدەستێکی_چینی_لەسەر_پەرەی_پێوەندی_دوولایەنەی_نێوان_پیکەن_و_تاران
جێگری سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی گەشەی بازرگانی فەرهەنگیی چین لەسەر پەرەی پێوەندی دوولایەنەی نێوان تاران و پیکەن لە بواری جۆربەجۆر لەوان فەرهەنگی پێداگری کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 05, 2018 07:22 Asia/Tehran
  • پێداگری کاربەدەستێکی  چینی لەسەر پەرەی پێوەندی دوولایەنەی نێوان پیکەن و تاران

جێگری سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی گەشەی بازرگانی فەرهەنگیی چین لەسەر پەرەی پێوەندی دوولایەنەی نێوان تاران و پیکەن لە بواری جۆربەجۆر لەوان فەرهەنگی پێداگری کرد.

سونگ  چون فنگ، لە وتووێژ  لەگەڵ  پەیامنێری ئیرنا  ئاماژەی کردە پێوەندی فەرهەنگی و هاوکاریی ئابووری دوو شارستانیەتی مەزنی وڵاتەکەی و ئێران   وتی : ئاستی ئێستای هاوکاریی فەرهەنگی دوولایەن  بەسەرنجدانی ئاستی پێوەندیی سیاسی و ئابووریی دوو وڵات،بەس نییە و پێوەندیی فەرهەنگیی  تاران و پیکەن دەبێ پەرە بستێنێ.

جێگری سکرتێری گشتی ئەنجومەنی گەشەی بازرگانیی فەرهەنگیی چین، بەشە جوربەجۆرەکانی  فەرهەنگی ئێرانی  ڕێز لێ ناو وتیشی:  پیشەسازیی دەستکردی ئێران وەک یەکێک لە بێ وێنەترین پیشەکانی دەستکردی جیهان،  جێگە و پلەی تایبەتی لەنێوان گەلان و فەرهەنگی چین دا هەیە.

سونگ چون فنگیش   پێداگری کرد: کولتوری هاوبەش و دەوڵەمەند و هاوکاریی فەرهەنگیی ئێران و چین یەکێک لەو بوارانەیە کە دوو وڵات پێکەوە گرێ دەدات و بناغەی پێوەندیی تاران و پیکەنی  بەهێزکردووە.