وەلایەتی: یان ئاسایشی بەکۆمەڵ دێتەدی یان هەمووان تووشی ناهێمنیی بەکۆمەڵ دەبن
ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای شۆڕش بۆ کاروباری نێودەوڵەتی نووسی: دۆمینۆی قەیرانەکان لە غەززەوە هەتا دەریای سوور و لە لوبنانەوە هەتا عێراق دەریخست، ئاسایشی ناوچە، بۆ دابەشکردن ناشێ. "یان ئاسایشی بەکۆمەڵ و گشتداگر دێتەدی یان هەمووان بەرەوڕووی ناهێمنیی بەکۆمەڵ دەبن".
عەلی ئەکبەر وەلایەتی ڕاوێژکاری ڕێبەری شۆڕش بۆ کاروباری نێودەوڵەتی لە لاپەڕەی خۆی لە سۆشیال میدیا نووسی: ئێستا کە هەمووان باسی نەزمی نوێی رۆژاوای ئاسیا دەکەن دەبێ سەرنجی ئەوەبدەن کە؛ ئێران پردێکە لەنێوان کەنداوی فارس، ئاسیای ناوەندی، قەفقاز و دەریای عومماندا. هەر ڕێڕەوێکی وزە یان ترانزێت کە هەوڵی تێپەڕاندنی ئێمە بدات، یان تاوانێکی قورسی بەدواوە دەبێ یان ناپاوەجێ دەبێت.
ناوبراو جەختی کرد: دۆمینۆی قەیرانەکان لە غەززەوە هەتا دەریای سوور و لە لوبنانەوە هەتا عێراق سەلماندی ئاسایشی ناوچە بۆ دابەشکردن ناشێ. یان ئاسایشی بەکۆمەڵ مسۆگەر دەبێت یان هەمووان تووشی ناهێمنی دەبن. سۆنامیی گۆڕانکارییە ژیۆپۆلیتیکییەکانی رۆژاوای ئاسیا، هەڵبژاردنەکانی رژیمی زایۆنیستی و ئەمریکای قووت دا. ئەنجام: ئیستا ئێران یەکێ لە نژیارڤانانی سەرەکیی نەزمی ناوچەیە؛ راستییەک کە نە دەسڕدرێتەوەو نە جێگرەوەشی بۆ هەیە.