کانونی یه‌که‌م 02, 2019 20:12 Asia/Tehran
  • بەڕێوە چوونی یەکەمین فستیڤاڵی بەڕووی کرماشان

بەڕوو، دایکی زاگرۆسە و هێمای دێرینی ئەو ناوچەیە، بەڵام لەم چەند ساڵەی دواییدا هەڕەشەی جیددی لەسەرە کە پێویستی بە ڕاگەیشتن و پاراستن هەیە و دەبێ فەرهەنگ و دابی پەرەپێدان و بووژانەوەکەشی برەو پێ بدرێت.

بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی پەروەردەی هزری منداڵان و تازەلاوانی پارێزگای کرماشان باسی بەڕێوە چوونی فستیڤاڵی فەرهەنگی، هونەری و ئەدەبیی " بۆ بەڕوو"ی کردووە لە کرماشاندا.

ئامانجی بەڕێوە چوونی ئەم فستیڤاڵەش بە هەوڵ و تێکۆشان لە پێناو پاراستنی سەرچاوە و سامانە سروشتیەکان و بەتایبەت دارستانەکانی بەڕوو ڕاگەیندراوە کە بە بەڕێوە چوونی ئاوەها چالاکیگەلێک سەرەنجی منداڵان و گشت جەماوەر بەرەو پاراستنی ئەو سامانە سرووشتیە ڕادەکێشرێت.

لقە هونەریەکانی ئەو فستیڤاڵەش بریتین لە هونەری فۆتۆگرافی بە کامێرای ئاسایی یاخود کامێرای مۆبایل، نیگارکێشی، جواننووسی، کاریکاتێر و فیلم لە چوارچێوەی 3 خولەکدا.

لقە ئەدەبیەکانیشی شیعر، چیرۆک و دەقی ئەدەبی دەگرێتەوە. لە کۆتاییشدا، هەڵبژێردراوانی هەر بەشێک خەڵات دەکرێن و یادەوەری تایبەتی فستیڤاڵەکەشیان پێ دەبەخشڕیت.

 

سەرپەیڤ