ئینستاگرام ، لاپەڕەی فەڕەنسی زمانی ماڵپەڕی رێبەری باڵای شۆڕشی گەڕاندەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i388534-ئینستاگرام_لاپەڕەی_فەڕەنسی_زمانی_ماڵپەڕی_رێبەری_باڵای_شۆڕشی_گەڕاندەوە
تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام ، لاپەڕەی داخراوی ماڵپەڕی راگەیاندنی شۆڕشی ئیسلامیی بە زمانی فەڕەنسی گەڕاندەوە
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 31, 2020 08:06 Asia/Tehran
  • ئینستاگرام ، لاپەڕەی فەڕەنسی زمانی ماڵپەڕی رێبەری باڵای شۆڕشی گەڕاندەوە

تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام ، لاپەڕەی داخراوی ماڵپەڕی راگەیاندنی شۆڕشی ئیسلامیی بە زمانی فەڕەنسی گەڕاندەوە

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی شەوی چوارشەممە لە کورتە بروسکەیەک دا روو لە لاوانی فەڕەنسە کە لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە بڵاوبووەوە ، لەوانی ویست پرسیار لە سەرۆکی خۆێان بکەن کە بۆچی بێڕێزی کردن بە پەیامبەری خوا داکۆکی دەکات و بە ئازادی رادەبڕینی دادەنێت بەڵام گومانکردن لە ھۆلۆکاست لەوێ تاوانە و ئەگەر کەسێک شتێکی لەمبارەوە نووسی دەبێ بچێتە بەندیخانە . 

بە دوای ئەم بروسکەیەدا ، تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، ئەکاوتنی ماڵپەڕی راگەیاندنی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی بە زمانی فەڕەنسی داخست کە شەوی رابردوو دیسان کردیەوە .