69 شاری ئێران لە رەوشی سوور ( پڕمەترسی) ھاتنەدەر
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i389645-69_شاری_ئێران_لە_رەوشی_سوور_(_پڕمەترسی)_ھاتنەدەر
جێگری گشتیی وەزیری تەندروستیی ئێران گوتی : بە جێبەجێ کردنی بەربەستیی کۆرۆنایی ، لە کۆی 89 شاری رەوشی سوور ، 69 شار کەوتنە باری نارنجی و سوور .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 26, 2020 09:50 Asia/Tehran
  • 69 شاری ئێران لە رەوشی سوور ( پڕمەترسی) ھاتنەدەر

جێگری گشتیی وەزیری تەندروستیی ئێران گوتی : بە جێبەجێ کردنی بەربەستیی کۆرۆنایی ، لە کۆی 89 شاری رەوشی سوور ، 69 شار کەوتنە باری نارنجی و سوور .

دوکتور ئیرەج حەریرچی ، شەوی رابردوو لە دیمانەیەک دا لە گەڵ کەناڵی خەبەری تەلەفزیۆنی ئێران گوتی : ژماری توشبووان و راگیراوان لە نەخۆشخانەکان لە شارە سوورەکان کەم بووەتەوە . 

حەریرچی بە ئاماژە بەوەی کە کۆرۆنا قورسترین و سامناکترین کێشەیە کە کومەڵی مرۆیی لە سەد ساڵی رابردودا رووبەڕووی بووەتەوە و زیاتر لە شەڕی جیھانیی دوھەم  کاری کردووەتەسەر گوزەران و ئابووریی خەڵک  ، گوتی : ئێران لە دوو بەرەی بایکۆت و کۆرۆنادایە و کاریگەریەکانی پەتای کۆرۆنا بە شێوەیەکی توندتر پەرەی سەندووە . 

جێگری وەزیری تەندوستیی ئێران گوتیشی : لە ئەنجامی بایکۆتە زاڵمانەکانی ئەمریکا دەرمان و پێکوتەی ئانفلۆئانزا کە پوڵەکەیشی دراوە ، رێگا نادرێ بێتە نێو ئێران .