پزیشکیان: لەدووی شەڕەوە نین بەڵام لەهەمبەر زۆرداریی ئەمریکا، ڕادەوەستین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i447634-پزیشکیان_لەدووی_شەڕەوە_نین_بەڵام_لەهەمبەر_زۆرداریی_ئەمریکا_ڕادەوەستین
سەرۆک کۆمار بەپێداگریی لەسەر ئەوەی کە ئەمریکا پێی وانەبوو ئێران بتوانێ لەهەمبەر زەخت و گوشارەکان ڕاوەستێ، وتی: ڕاوەستاین و هەروا ڕادەوەستین، ئێمە لەدووی شەڕەوە نین، بەڵام بەهیچ لەونێک ناچینەژێرباری زۆر و زۆرداریی.
(last modified 2026-10-21T15:33:22+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 21, 2026 19:00 Asia/Tehran
  • پزیشکیان: لەدووی شەڕەوە نین بەڵام لەهەمبەر زۆرداریی ئەمریکا، ڕادەوەستین

سەرۆک کۆمار بەپێداگریی لەسەر ئەوەی کە ئەمریکا پێی وانەبوو ئێران بتوانێ لەهەمبەر زەخت و گوشارەکان ڕاوەستێ، وتی: ڕاوەستاین و هەروا ڕادەوەستین، ئێمە لەدووی شەڕەوە نین، بەڵام بەهیچ لەونێک ناچینەژێرباری زۆر و زۆرداریی.

مەسعوود پزیشکیان وێڕای پێداگریی لەسەر ئەوەی کە جیهان، تێڕوانینێکی جیاوازی بەرامبەر ئێران هەیە، وتی: ئەو ڕوانگە جیاوازە، لەبەر بەرخۆدان و خۆڕاگریی گەلی ئێرانە. ئەمریکا پێی وانەبوو بەو هێرشەی ئەنجامی داوەو ئەو گەمارۆیانەی سەپاندوویەتی، بتوانین ڕاوەستین، بەڵام ڕاوەستاین و هەرواش ڕادەوەستین. پزیشکیان جارێکی دیکە پێی داگرت: ئێران هەرگیز لەدووی شەڕەوە نەبووەو نیازی شەڕکردنی نییە، بەڵام بەهیچ لەونێک پێملی زۆر و زۆرداریی نابێ و وتی: ئەو بابەتە، ریشەی لە باوەڕ و بڕواکانماندا هەیەو دانوستان تەنیا کاتێک مومکین دەبێ کە مافەکانی گەلی ئێران بەڕەسمییەت بناسرێن و هەڕەشەو دەسدرێژییەکان ڕابگیرێ. پزیشکیان وتیشی: دەبێ هەڕەشەو گەمارۆ و بایکۆتەکان بەکردەوە هەڵگیرێن و نەمێنن، هەتا زەمینەی گفتوگۆ خۆش ببێ . ناکرێ هەر رۆژ گەمارۆ و گوشارەکان زیاد بکرێن، ڕێگاکانی هاوکاریی داخرێن و هاوکات باسی دانوستان بکرێت.