5908کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون ، مەرگی 121کەس
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i390910-5908کەسی_دیکە_لە_ئێران_تووشی_کۆرۆنا_بوون_مەرگی_121کەس
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 5908 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 28, 2020 14:00 Asia/Tehran
  • 5908کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون ، مەرگی 121کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 5908 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

یما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە  121 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە  54 هەزار و  814 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا  یەک ملیۆن و  206 هەزار و   373 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا 960   هەزار و   751 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.