لکێندرانی ھێڵی گواستنەوەی ئێران بێ عێراق و سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i391965-لکێندرانی_ھێڵی_گواستنەوەی_ئێران_بێ_عێراق_و_سووریا
وەزیری ڕێگاوبان و شارسازیی ئێران باسی بەردەوامیی دانوستان سەبارەت بە گەڵاڵەی گواستنەوە لە خاکی عێراقەوەو لکاندنی ئێران بە ھێڵی ڕێگای ئاسنی ئەو وڵاتەو لەوێشەوە بۆ سووریای کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 22, 2021 17:28 Asia/Tehran
  • لکێندرانی ھێڵی گواستنەوەی ئێران بێ عێراق و سووریا

وەزیری ڕێگاوبان و شارسازیی ئێران باسی بەردەوامیی دانوستان سەبارەت بە گەڵاڵەی گواستنەوە لە خاکی عێراقەوەو لکاندنی ئێران بە ھێڵی ڕێگای ئاسنی ئەو وڵاتەو لەوێشەوە بۆ سووریای کرد.

«موحەممەد ئیسلامی» وەزیری ڕێگاوبان و شارسازیی ئێران ، ڕۆژی پێنج شەممە بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە یسەکێک لە ئامانجەکانی ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانی ڕێگری کردن لە پەرەسەندنی ھاوکاری و ئاڵووێری ئابووریی نێوان وڵاتانی ناوچەکەیە لە ڕێگای تێکدانی ژێرخانەکانی گواستنەوە، وتیشی: پەرە سەندنی ھاوکاریی سێ قۆڵیی نێوان ئێران و عێراق و سووریا لە بواری گواستنەوە بە تەوەرەی ئێرانەوە خەریکە ئەنجام دەگرێت.

ناوبراو لە بارەی ئامادە بوونی کۆمپانیاکانی ئێران لە عێراق و سووریاش وتی: دانوستان بۆ چالاکی نواندنی کۆمپانیاکانی ئێران لە گەڵاڵەکانی ئەو وڵاتانە لە ئارادایە، ھەڵبەت گرفتی بەردەم لە ئێستادا دابین کردنی دراڤ، دەستەبەرو پەیوەندیی بانکی نێوان ئەم وڵاتانەیە و ھەرکات ئەم گرفتە بانکییە چارەسەر ببێت، کاری ڕاپەڕاندن دەست پێ دەکەین.

وەزیری ڕێگاوبان و شارسازیی ئێران  بە ڕلاگەیاندنی ئەمەی کە ئەمریکا لە ھیچ جۆرە پەلەقاژەیەک بۆ زەبروەشاندن لە بەرژەوەندییەکانی ئێران چاوپۆشیی ناکات، وتیشی: بارستایی ئابووریی ئێران گەلێک زیاتر لە بارستاییە جوگرافیاییەکەیەتی کە واھەڵدەگرێ بە دپەرە پێ دانی پەیوەندیی چەند لایەنە، بەستێن بۆ بەکار ھێنرانی ئەم بارستاییانە خۆش بکرێت.